مه‌نار عوبه‌یدى ئابووریناسى عێراق ئاشكراى ده‌كات، بازرگانیى عێراق له به‌رده‌م سێ ئاڵنگارى گه‌وره‌دایه، یه‌كێكیان پێوه‌ندى به ئاسایشى خۆراكه‌وه هه‌یه كه به ته‌واوى راده‌ستى توركیا كراوه، به دوور نازانرێت هاوشێوه‌ى دۆسیه‌ى ئاو له داهاتوودا وه‌ك كارتى گوشار له‌لایه‌ن توركیاوه به‌كار بهێنرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ى كانوونى یه‌كه‌م، مه‌نار عوبه‌یدى له په‌یجى خۆى له
تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبووك، شیكردنه‌وه‌یه‌كى بۆ داتاكانى بازرگانیى عێراق كردووه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، بازرگانیى عێراق له به‌رده‌م سێ ئاڵنگارى گه‌وره‌دایه، یه‌كه‌میان ته‌رازووى بازرگانى به ته‌واوى ناسه‌نگه و كورتهێنانى بازرگانیى عێراق 100%، واته ئه‌گه‌ر نه‌وتى لێ ده‌ربهێنرێت، عێراق هیچ هه‌نارده‌یه‌كى نییه.
دووه‌م ئاڵنگارى پێوه‌ندیى به‌وه هه‌یه، هه‌موو بابه‌ته‌كانى هاورده‌كراو "كه‌مالین و پێدوایستى سه‌ره‌كى نین" وه‌ك مۆبایل و ئۆتۆمبێل. سێیه‌م ئاڵنگاریش پێوه‌ندى به هاورده‌كردنى خۆراكه‌وه هه‌یه كه زۆربه‌ى ماده خۆراكییه‌كان له توركیاوه هاورده ده‌كرێن. مه‌نار عوبه‌یدى پێی وایه ئه‌مه بابه‌تێكى ترسناكه، چونكه عێراق ره‌چاوى هیچ شتێكى نه‌كردووه و تاكلایه‌نه خۆراك هه‌نارده ده‌كات، ده‌كرێ ئه‌مه‌یش له داهاتوودا وه‌ك كارتى گوشارى سیاسى له دژى عێراق به‌كار بهێنرێت هاوشێوه‌ى دۆسیه‌ى ئاو.