بۆ ساڵی نوێ‌ لیستی مووچە دەگۆڕێت

:: AM:10:22:17/12/2025 ‌
بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی یەك، بە گۆڕانكارییەكی گەورە دەست بە ئامادەكاری بكرێت و سەرجەم یەكە ژمێریارییەكان ئاگادار كراونەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 17ـی كانوونی یەكەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" یەكە ژمێریارییەكان ئاگادار كراونەتەوە هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە دەنێردرێت بۆ تەواوی یەكە ژمێریارییەكان.

ئەوەش زانراوە ئەو لیستە جیاوازە و لەسەر داوای دارایی عێراق ئامادە دەكرێت، تێدا داوا كراوە فەرمانبەر چەند پلە بەرزكردنەوەی هەیە و بڕی چەند دەچێتە سەر مووچەكەی، ئەوە دیاری بكەن.

ئەوەش زانراوە، لە لیستەكەدا داوا كراوە ئەو بڕە پارەیەی بۆ مووچە بە گەڕاندنەوەی پلە بەرزكردنەوە زیاد دەبێت، دیاری بكەن.

ئەو زیادكردنەش بۆ لیستی مووچەی 2026 دەبێت جێگەی بكرێتەوە، وەزارەتی دارایی عێراق داوای كردووە دەبێت بە هەفتەیەك ئامادە بكرێت و دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە، بۆ ئەوەی لە خەرجییەكانی دارایی عێراق جێگەی بكرێتەوە.


وشە - رامیار جەواد