عه‌لى عه‌لاق پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق، له كۆنگره‌یه‌كى ئابووریدا ده‌ڵێ، "به‌هۆى سنوورداربوونى ئابوورى عێراق و خه‌رجیى گشتى به‌تایبه‌تى مووچه‌وه، له عێراق دۆلار له ژێر گوشاردایه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى كانوونى یه‌كه‌م، عه‌لى عه‌لاق پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى له
كۆنگره‌یه‌كدا به‌شدار بووه كه كۆڕبه‌ندى به‌ره‌كه بۆ ئابوورى ئیسلامى له قاهیره رێكیخستووه. عه‌لاق باس له ئابووریى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، "رووبه‌ڕووی گوشارێكى ئاڵۆز ده‌بێته‌وه". عه‌لاق باس له كۆمه‌ڵێك ئاڵنگارى ده‌كات، له‌وانه دارایى گشتیى عێراق به رێژه‌ى 90%ى زیاترى پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت، ئه‌مه‌یش به بڕواى ئه‌و، سه‌رچاوه‌یه‌كى ناجۆره ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریى ئاڵوگۆڕى نرخه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێگه نادات دارایى عێراق سه‌قامگیر بێت، چونكه داهاتى عێراق جێگیر نابێت.
له به‌شێكى تر‌ى وتاره‌كه له كۆنگره ئابوورییه‌كه‌دا پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى ده‌ڵێ، "سنوورداربوونى ئابوورى و لاوازى كه‌رته‌كانى به‌رهه‌مهێنان، وا ده‌كه‌ن عێراق به‌پله‌یه‌كى نایاب هاورده‌كار بێت، ئه‌مه‌یش بابه‌تێكه هه‌میشه گوشار له‌سه‌ر دۆلار و به‌هاى گۆڕینه‌وه داده‌نێت".