به‌گوێره‌ی نوێترین راپۆرتی بانكی UBS كه به گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی كارگێڕیی دارایی سویسرا داده‌نرێت، ژماره‌ی ملیاردێره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا به رێژه‌ی 26% زیادی كردووه.
ژماره‌ی ملیاردێره‌كانی ئه‌و دوو ناوچه‌یه له ساڵی 2024 بریتی بوو له 72 كه‌س، به‌ڵام ژماره‌كه له‌مساڵدا بۆ 91 ملیاردێر زیادی كردووه.
سعوودیه له‌م رووه‌وه پشكی شێری به‌ركه‌وتووه، ژماره‌ی ملیاردێره‌كانی 113% زیادی كردووه و 13 كه‌سی تر له دانیشتووانی ئه‌و وڵاته بوونه‌ته ملیاردێر.
سامانی ملیاردێره‌كانی سعوودیه گه‌یشتووه‌ته 81 ملیار دۆلار، له كاتێكدا سامانی شه‌ش ملیاردێری وڵاته‌كه له ساڵی 2024دا 38 ملیار دۆلار بوو.
له ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی ژماره‌ی ملیاردێره‌كان له 18 بۆ 19 كه‌س زیادی كردووه، سامانه‌كه‌یان 21.6% زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته 168 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار.
له میسر ژماره‌ی ملیاردێره‌كان زیادی نه‌كردووه، به‌ڵام سامانه‌كه‌یان به رێژه‌ی 13.9% زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته 17 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار.
له لبنانیش هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو ته‌نیا دوو ملیاردێری هه‌یه، سامانه‌كه‌یان له پێنج ملیار و 600 ملیۆن دۆلاره‌وه بۆ شه‌ش ملیار و 200 ملیۆن دۆلار زیادی كردووه.