له عێراقدا ساڵانه 420 ملیار دینار به پله تایبه‌ته‌كان ده‌درێت كه ژماره‌یان شه‌ش هه‌زار و87 كه‌سه، له ساڵێكیشدا 40 ترلیۆن دینار بۆ ئه‌و كه‌سانه خه‌رج ده‌كرێت كه ده‌كاته سێ هێنده‌ى مووچه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ى كانوونى یه‌كه‌م، رۆژنامه‌ى
مه‌داى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، شه‌ش هه‌زار و 87 كه‌س مووچه‌ى پله تایبه‌ت وه‌رده‌گرن، له گرووپى A واته پله یه‌ك، 768 كه‌سن، كه‌چى گرووپى B پێنج هه‌زار و 319 كه‌سن. به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى مه‌دا مووچه‌ى ئه‌و كه‌سانه له مانگێكدا ده‌گاته 420 ملیار دینار. ئه‌مه بێ هه‌ژماركردنى خه‌رجییه‌كانى تر كه بۆ ئه‌و پله تایبه‌تانه ده‌كرێت.
هه‌فته‌ى رابردوو حكوومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى بڕیارى دا، پێداچوونه‌وه بۆ مووچه و ئیمتیازى پله تایبه‌ته‌كان بكرێت، به‌ڵام چاودێران وێڕاى ئه‌وه‌ى دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه پێویسته پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌و بابه‌ته بكرێت، كه‌چى باس له‌وه‌یش ده‌كه‌ن حكوومه‌تى سوودانى كه كاربه‌ڕێكه‌ره و ناتوانێ ئه‌و كاره بكات.
به‌گوێره‌ى ئاماره فه‌رمییه‌كان كه مه‌دا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ساڵانه له عێراق 100 ترلیۆن دینار بۆ مووچه خه‌رج ده‌كرێت، كه‌چى نزیكه‌ى 40 ترلیۆنى بۆ به‌رپرسانى عێراق ده‌بێت، بۆیه بودجه‌ى 2024، 144 ترلیۆن دینار بوو، كه‌چى كورتهێنانه‌كه‌یش 63 ترلیۆن بوو.