جووتیارانی چەمچەماڵ قەرەبوو دەكرێنەوە

:: PM:01:01:18/12/2025 ‌
وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، قەرەبووی ئەو جووتیارانەی چەمچەماڵ دەكەینەوە كە بەهۆی لافاوەكەوە زیانیان لێكەوتبوو.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكدا ئەمڕۆ پێنجشەم 18ی كانوونی یەكەم رای گەیاند، رێژەیەكی زۆری جووتیارانی سنووری چەمچەماڵ، شۆڕش و تەكیە بەهۆی لافاوەكەوە زیانیان لێكەوتووە.

گوتیشی، لە پێوەندیی راستەوخۆداین لەگەڵ جووتیارانی ئەو ناوچەیە، هەموو ئەو جووتیارانەی كە كێڵگەكانیان فەوتاوە، تۆمار دەكرێن و قەرەبوو دەكرێنەوە.



وشە - سۆران عەزیز