مه‌نار عوبه‌یدى ئابووریناس دووپاتى ده‌كاته‌وه عێراق كێشه‌یه‌كى قووڵى ئابوورى هه‌یه و بۆ چاره‌سه‌ركردنى ده‌بێت ده‌ست بۆ دۆسیه‌ى مووچه ببردرێت، ئاشكرایشى ده‌كات كه كێشه‌ى عێراق ئه‌وه‌یه ناتوانێ له ده‌ره‌وه‌ى نه‌وت ئابوورییه‌كى راسته‌قینه دروست بكات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى كانوونى یه‌كه‌م، مه‌نار عوبه‌یدى ئابووریناس له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بابه‌تێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات ده‌بێت به‌رپرسانى عێراق راستگۆ و واقیعى بن له‌وه‌ى كێشه‌یه‌كى دارایى گه‌وره هه‌یه، ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نابێت ئه‌گه‌ر خه‌رجییه‌كان به تایبه‌تى له دۆسیه‌ى مووچه كه‌م نه‌كرێنه‌وه.
له به‌شێكى وتاره‌كه‌ى ده‌ڵێ، "كێشه‌ى راسته‌قینه ئه‌وه‌یه عێراق ته‌نیا رووبه‌ڕووى ته‌نگژه‌ى داهات یان خه‌رجى نابێته‌وه، به‌ڵكو رووبه‌ڕووى كێشه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه ئه‌ویش بێتواناییه له دروستكردنى ئابوورییه‌كى راسته‌قینه له ده‌ره‌وه‌ى دۆسیه‌ى نه‌وت".
دواتر ده‌ڵێ، "ده‌بێت خه‌رجییه‌كان كه‌م بكرێته‌وه، به بوێرى ده‌ست بۆ دۆسیه‌ى مووچه ببرێت، پشتیوانى كه‌رتى تایبه‌ت بكرێت به شێوه‌یه‌كى راسته‌قینه نه‌وك دروشم، هاوسه‌نگى بازرگانى له‌گه‌ڵ وڵاتان بێته‌دى".