ئه‌مڕۆ دووشه‌م كه بازاڕه‌كانی بۆرسه كراونه‌ته‌وه، شانبه‌شانی زێڕ كه ژماره‌ی پێوانه‌یی له مێژوودا تۆمار كرد، زیو‌یش ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند و هه‌ر ئۆنسێكی گه‌یشته 69 دۆلار و كیلۆگرامێكی به دوو هه‌زار و 222 دۆلار ده‌فرۆشرێت.
كیلۆگرامێك زیو له ماوه‌ی مانگێكدا زیاتر له 600 دۆلاری هاتووه‌ته سه‌ر و بووه‌ته كانزایه‌كی زۆر متمانه‌پێكراو، كه له ژێر كاریگه‌ریی به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی داخوازیی كانزاكه بۆ بواری پیشه‌سازی، نرخه‌كه‌ی له هه‌ڵكشاندایه.
سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زاینی هه‌ر كیلۆگرامێك زیو نرخه‌كه‌ی 932 دۆلار بوو، كه‌چی ئێسته دوو هه‌زار و 222 دۆلاره و هه‌زار و 300 دۆلار گرانتر بووه، به‌و پێیه نزیكه‌ی 140% به‌هاكه‌ی گرانتر بووه.
به واتایه‌كی تر هه‌ر كه‌سێك له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بایی 10 هه‌زار دۆلار زیوی كڕیبێت، ئێسته زیوه‌كه‌ی 24 هه‌زار دۆلار ده‌كات و 14 هه‌زار دۆلار قازانجی خستووه‌ته گیرفانیه‌وه.
ته‌نیا له شه‌ش مانگی رابردوودا به‌های زیو دوو هێنده هه‌ڵكشاوه، چونكه له سه‌ره‌تای حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ئۆنسێك زیو به 34 دۆلار بوو كه‌چی ئێسته به 69 دۆلاره.
نرخی زیو به‌تایبه‌تی له ئه‌یلوولی 2022ه‌وه رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، هه‌موو مانگێك كه‌مێك له نرخه‌كه‌ی هه‌ڵكشاوه و خه‌ریكه ده‌بێته كانزایه‌ك كه وه‌به‌رهێنه‌ری زیاتر روو له كڕینی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وێڕای پاراستنی سه‌رمایه‌كانیان، قازانجێكیش ده‌ست بخه‌ن.
زیو جگه له‌وه‌ی كه كانزایه‌كه هاوشێوه‌ی زێڕ له‌ناو ناچێت و متمانه‌پێكراوه، له هه‌مان كاتدا له پیشه‌سازی سوودێكی زۆری لێ وه‌رده‌گیرێت و كه‌رتی پیشه‌سازیی دنیا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه، زۆر زیاتر له پێشتر ئه‌و كانزایه به‌كار ده‌هێنێت و له به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته جیاوازه‌كاندا سوودی لێ وه‌رده‌گرێت.
زیو كانزایه‌كه كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا زیاتر له پیشه‌سازیی كه‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی خۆر سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت، به‌شێك له ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانیش هه‌ر له زیو به‌رهه‌م ده‌هێنرێن. به‌گشتی ئه‌و داخوازییه‌ی له ئاستی دنیا بۆ كڕین و به‌كاربردنی زیو هه‌یه، له‌چاو ئه‌و بڕه زیوه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ده‌خرێته بازاڕه‌وه، زۆر زیاتره، بۆیه ئاوا به خێرایی نرخه‌كه‌ی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی زیو له دنیادا له ساڵی 2014 و تا ئێسته، هه‌موو ساڵێك له نێوان 27 هه‌زار تۆن تا 29 هه‌زار تۆن بووه، به‌رهه‌مهێنانی ساڵانه‌ی به رێژه‌یه‌كی ئه‌وتۆ زیاد نه‌بووه، كه‌چی به‌كارهێنان و سوودوه‌رگرتن له‌و كانزایه زۆر به خێرایی له به‌رزبوونه‌وه‌دا بووه كه به گرنگترین فاكته‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی داده‌نرێت.
شرۆڤه‌كارانی دامه‌زراوه‌ی BeatMarket پێشبینییان كردبوو نرخی هه‌ر ئۆنسێك زیو تا ساڵی 2030، له نێوان 55 تا 60 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت، له خراپترین دۆخیدا تا 37 دۆلار دابه‌زێت و له باشترین پێشبینیشدا تا 80 دۆلار به‌رز ببێته‌وه، نرخه‌كه چوار ساڵ زووتر له كاتی دیاریكراو به‌دی هاتووه.
جگه له‌مه دامه‌زراوه‌ی Coin price Forecast پێشبینیی كردبوو، نرخی هه‌ر ئۆنسێك زیو له سه‌ره‌تای ساڵی 2030، بگاته 69 دۆلار و تا كۆتایی ساڵه‌كه بگاته 79 دۆلار، ده‌بینرێ ئه‌و پێشبینییه ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی كانوونی یه‌كه‌می 2025 به‌دی هات.