له ئاستی دنیادا وڵاتان به‌گوێره‌ی داهات و سیستمی تایبه‌ت به خۆیان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان دیاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام به تێكڕا هه‌ندێك وڵات هه‌ن كه ده‌وڵه‌مه‌ندترن و مووچه‌ی زیاتر به فه‌رمانبه‌رانیان ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی دواین ریزبه‌ندیی وڵاتان له پێدانی مووچه‌ی زۆر به فه‌رمانبه‌ران، سویسرا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌مدا دێت كه مانگانه هه‌شت هه‌زار و 218 دۆلار ده‌داته فه‌رمانبه‌ران.
لۆكزامبورگ به پێدانی شه‌ش هه‌زار و 740 دۆلار له ریزبه‌ندیی دووه‌م و ئه‌مه‌ریكا به پێدانی مانگانه شه‌ش هه‌زار و 562 دۆلار له ریزبه‌ندیی سێیه‌مدا دێت.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئایسله‌ند، به شه‌ش هه‌زار و 548 دۆلار، نه‌رویج به پێنج هه‌زار و 772 دۆلار، دانیمارك به پێنج هه‌زار و 742 دۆلار و كه‌نه‌دا به پێنج هه‌زار و 188 دۆلار له ریزبه‌ندیی دواتردا دێت.
له ناو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ئیمارات زۆرترین مووچه به فه‌رمانبه‌رانی ده‌دات كه بریتییه له مانگانه سێ هه‌زار و 770 دۆلار، قه‌ته‌ر به پێدانی سێ هه‌زار و 275 دۆلار له ریزبه‌ندیی دووه‌م، سعوودیه به هه‌زار و 995 دۆلار له ریزبه‌ندیی سێیه‌مدا دێت.
كوێت مانگانه هه‌زار و 961 دۆلار و به‌حرێن هه‌زار و 835 دۆلار و عومانیش هه‌زار و 733 دۆلار به فه‌رمانبه‌رانی ده‌دات.