وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق ئاشكراى ده‌كات له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه هه‌نارده‌ى گاز بۆ عێراق به ته‌واوى وه‌ستاوه به هۆى بارودۆخى له‌ناكاو. كاره‌باى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه كه بڕى چوار هه‌زار تا چوار هه‌زار و 500 مێگاوات كاره‌با كه‌م ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ى كانوونى یه‌كه‌م، وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق له راگهیەنراوێكدا ئاشكراى ده‌كات هه‌نارده‌ى گازى ئێران بۆ عێراق به ته‌واوى وه‌ستاوه، بۆیه بڕى چوار هه‌زار تا چوار هه‌زار و 500 میگاوات كاره‌با كه‌م ده‌كات.
لەبارەى هۆكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌ڵێ، "لایه‌نى ئێران بروسكه‌ى ناردووه کە وه‌زاره‌تى كاره‌بای ئاگادار كردووه‌ته‌وه له وه‌ستاندنى گاز به ته‌واوى به‌هۆى بارودۆخى له‌ناكاو، بۆیه به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى نه‌وت په‌نا بۆ سووته‌مه‌نى شوێنگره‌وه بردراوه بۆ به‌كارخستنى وێستگه‌كانى كاره‌با".
ئه‌مه‌ریكا گوشار ده‌خاته سه‌ر عێراق بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارى گازى ئێران بێت و خۆى گازى سروشتى به‌رهه‌م بهێنێت، به‌ڵام تا ئێسته به ته‌واوى ئاماده نییه كه پشت به سه‌رچاوه‌ى وڵاتانى تر نه‌به‌ستێت.