به‌های تمه‌ن زیاتر دابه‌زی و ئه‌مڕۆ هه‌ر 100 دۆلار به 13 ملیۆن و 500 هه‌زار تمه‌ن ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت كه نزمترین نرخی تمه‌نه له مێژوودا تۆمار كرابێت. له ماوه‌ی مانگێكدا ئه‌م دراوه زیاتر له 25% بێبه‌ها بووه.
به‌گوێره‌ی دواین نرخی بازاڕه‌كانی تاران، ئێسته هه‌ر دۆلارێك به 135 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرێت و له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمی، نرخه‌كه‌ی ته‌نانه‌ت به 131 هه‌زار تمه‌ن ده‌ستنیشان كراوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نرخی ئه‌م دراوه زیاتر بشكێت.
ئابووریی ئێران له قه‌یراناویترین دۆخی مێژووییدایه و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته، هیچ شتێكی ئه‌وتۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه بتوانێت به‌هۆیه‌وه پارێزگاری له به‌های دراوی نیشتمانی بكات.
ئه‌و دابه‌زینه به واتای ئه‌وه دێت توانای هاووڵاتییان بۆ كڕینی شتومه‌ك و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان لاواز ده‌بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی مووچه‌خۆرن ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرن، ناتوانن شتێكی ئه‌وتۆی له بازاڕه‌كان پێ دابین بكه‌ن.
جگه له دۆخی ناله‌باری سیاسی، به‌های تمه‌ن له ژێر كاریگه‌ریی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و زیاتر شپرزه‌بوونی ئابووریی ناوخۆی ئێران و قووڵتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه ئابوورییه‌كان، زیاتر رووی له دابه‌زین كردووه.
نوێترین هۆكار كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زینی به‌های تمه‌ن هه‌بووه، كۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه له‌باره‌ی پرسی ئه‌تۆمیی ئێران، ئه‌مه‌ریكا به ئێرانی گوتووه نابێت هیچ پیتاندنێكی یۆرانیۆم روو بدات.
داهاتی سه‌ره‌كیی ئێران نه‌وته و له رابردوودا دۆلاری له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌ست كه‌وتووه و پێداویستییه‌كانی ناوخۆی پێ دابین كردووه، به‌ڵام ئێسته هه‌م هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌می كردووه و هه‌م ئه‌و نه‌وته‌ی دهیفرۆشێت، پاره‌كه‌ی به دۆلار بۆ ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به نرخێكی زۆر هه‌رزان به كۆمپانیا چینییه‌كانی ده‌فرۆشێت و به قاچاخ ده‌یگوازێته‌وه.
كۆمپانیا چینییه‌كانیش كه نه‌وتی ئێران ده‌كڕن، پاره‌كه به كاڵای تر ده‌گۆڕنه‌وه و له جیاتی دۆلار، كاڵا راده‌ستی ئێران ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش هۆكاره له‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندیی ئێران ده‌ستی به دۆلاری پێویست نه‌گات تا له بازاڕه‌كانی دابه‌شی بكات و پاڵپشتی له دراوی فه‌رمی بكات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێنج مانگ به‌سه‌ر جه‌نگ و ئه‌و هێرشه‌دا تێده‌په‌ڕێت كه ئیسرائیل كردیه سه‌ر ئێران، هێشتا ئه‌و وڵاته وازی له هه‌ڕه‌شه‌كان و سیاسه‌ته‌كانی رابردووی نه‌هێناوه و نه‌یتوانیوه هه‌ناسه‌یه‌ك به ئابووری و دۆخی ناوخۆی سیاسیی وڵاته‌كه بدات، بێتمانه‌یی له هه‌موو ره‌هه‌نده سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌ره‌ی سه‌ندووه. خه‌ڵك پاره‌كانیان له بانكه‌كان كێشاوه‌ته‌وه و هیچ وه‌به‌رهێنه‌رێك ئاماده نییه له‌و دۆخه شپرزه‌یه‌دا وه‌به‌رهێنان بكات و سه‌رمایه‌كه‌ی بخاته مه‌ترسییه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانیان دابه‌زاندووه و توانای دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی خاویان نییه، چونكه نازانن ئه‌وه‌ی كڕیویانه و به‌رهه‌میان هێناوه به چ نرخێك بیفرۆشنه‌وه و كاتێكیش نرخه‌كه‌ی زیاد ده‌كه‌ن، كاڵاكه كڕیاری نییه و له‌سه‌ر ده‌ستان ده‌مێنێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا سێبه‌ری جه‌نگ، زۆربوونی قه‌باره‌ی نه‌ختینه‌یی، بێمتمانه‌یی به ده‌سه‌ڵات، كورتهێنانی بودجه و نه‌بوونی متمانه‌ی بازاڕ و كێشانه‌وه‌ی پاره له بانكه‌كان له‌لایه‌ن هاووڵاتییان، نه‌بوونی دۆلاری پێویست لای بانكی ناوه‌ندی به مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی بازاڕ و زاڵبوونی حكوومه‌ت به‌سه‌ر سیاسه‌ته داراییه‌كان، هۆكارگه‌لێكن له پشتی دابه‌زینی به‌های دراوی ئێرانی.