دواى ئه‌وه‌ى بڵاو كرایه‌وه بانكى ره‌شید به‌هۆى كێشه‌ى نه‌ختینه‌وه پاره‌ى هاووڵاتییانى زه‌وت كردووه، بانكه‌كه روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێ، "كێشه‌مان نییه و ده‌ستمان به‌سه‌ر پاره‌ى هاوبه‌شه‌كانمان نه‌گرتووه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ى كانوونى یه‌كه‌م،
بانكى ره‌شیدى عێراقى كه بانكێكى فه‌رمى ده‌وڵه‌ته، روونكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌واڵێكى میدیاكانى عێراق بڵاو ده‌كاته‌وه و دووپاتى ده‌كاته‌وه،هیچ كێشه‌یه‌كى نه‌ختینه‌یى نییه و ده‌ستى به‌سه‌ر پاره‌ى هاووڵاتییاندا نه‌گرتووه.
بانكه‌كه له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێ، "به‌رده‌وامین له خزمه‌تى بانكى به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى، هه‌موو پاره‌ى هاووڵاتییان به ته‌واوى پارێزراوه"، بانكه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ى تۆماركردنى سكاڵاى یاسایى ده‌كات له‌و ماڵپه‌ڕه‌ى ئه‌و جۆره هه‌واڵانه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
دوێنێ له چه‌ندان ماڵپه‌ڕى عێراقى بڵاو كرایه‌وه كه هاووڵاتییانی به‌شدار له بانكى ره‌شید، كاتێك سه‌ردانى بانكه‌كه‌یان كردووه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پاره‌كانیان، بانكه‌كه پێى راگه‌یاندوون به‌هۆى كێشه‌ى نه‌ختینه‌وه پاره‌كانیان به‌رده‌ست نییه.