مانگی سووری توركیا، گەیاندنی هاوكاریی بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ و كەركووك راگەیاند و دەڵێت، هاوكارییەكانیان لەسەر داوای نووسینگەی قوباد تاڵەبانی بووە.
مانگی سووری توركیا رای گەیاند، هاوكارییەكان پێكهاتبوون لە هەزار سەبەتە خۆراك كە گەیاندوویانە بە مانگی سووری عێراقی لە سلێمانی و كەركووك، 500 سەبەتە بۆ هەر شارێك تەرخان كراوە و دەدرێت بەو خێزانانەی لە لافاوەكانی چەمچەماڵ و كەركووك زیانیان پێگەیشتووە.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، ئەو كۆمەككردنە لەسەر داوای نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان قوباد تاڵەبانی بووە.
چەتین بەیاتلی سەرۆكی نوێنەرایەتیی مانگی سووری توركیا، لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵی توركیا، پشتڕاستی كردەوە كە هەزار سەبەتەی خۆراكیان گەیاندووە و بەسەر زیانلێكەوتووانی لافاوەكانی سنووری سلێمانی و كەركووك دابەش دەكرێت.