ئیدارەی خۆسەر بودجەی ساڵی 2026ی پەسند كرد.. ملیارێك و 577 ملیۆن دۆلارە

:: PM:01:41:25/12/2025 ‌
دەستەی دارایی ئیدارەی خۆسەر بودجەی ساڵی داهاتووی هەرێمەكەیانی ڕاگەیاند، "ملیارێك و 577 ملیۆن دۆلارە، 213 ملیۆن دۆلار كورتهێنانیان هەیە. زۆرترینی بودجەكەیان لە دوای مووچە، بۆ پڕۆژەكانی ژێرخان، پەروردە، تەندروستی و وزە تەرخان كردووە.

ئەحمەد یوسف هاوسەرۆكی دەستەی دارایی ئیدارەی خۆسەر، ئەمڕۆ پێنجشەم بە میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستانی ڕاگەیاند، بودجەی ساڵی داهاتووی هەرێمەكەیان بە ملیارێك و 577 ملیۆن و 392 دۆلار داناوە، كورتهێنانیش بە 213 ملیۆن و 750 دۆلار خەمڵێنراوە.

گوتیشی 75%ـی داهات لە كەرتی نەوت، 10% لە گومرگ، 3% لە باج و ڕێژەكانی تری لە داهاتەكانی كارەبا، ئاو و فەرمانگە دادییەكان دەست دەكەوێت.

 ڕۆژی 22ی ئەم مانگە ئەنجوومەنی یاسادانان لە هەرێمی باكور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، یاسای بودجەی ساڵی 2026ی پەسند كرد، یاساكەش لە یەكی یەكی ساڵی 2026ەوە دەچێتە باری جێبەجێكردنەوە.

بەپێی یاساكە جگە لە مووچەی هێزە تەناهییەكان و فەرمانبەرانی شارستانی، زیاتر بودجە بۆ پڕۆژەكانی ژێرخان، پەروردە، تەندروستی و وزە تەرخان كراوە.

دەستەكە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان رای گەیاندووە، پەنا بۆ زیادكردنی باج نابەن، بەڵام هەوڵی باشتركردنی كۆكردنەوەی باج و كەمكردنەوەی خەرجییەكان دەدەن.



وشە - سۆران عەزیز