زیادكردنى باجى ئینته‌رنێت و مۆبایل ناتوانێ كێشه‌ى كورتهێنان چاره‌سه‌ر بكات
قه‌باره‌ى بازاڕى ئه‌لیكترۆنى 910 ملیۆن دۆلاره
ده‌بێت باجه‌كه له بودجه‌ى 2026 جێگیر بكرێت
ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌و باجه ده‌رگایه‌كى تر بێت بۆ گه‌نده‌ڵى
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى شیكارى، گرانكردنى كارتى مۆبایل نزیكه‌ى 118 ملیار دینارى ساڵانه بۆ داهاتى حكوومه‌ت زیاد ده‌كات، به‌ڵام چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورتهێنان ناكات. شاره‌زایان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه زیادكردنى ئه‌و باجه، ده‌بێت ره‌زامه‌ندیى په‌رله‌مانى عێراقى بۆ وه‌ربگیرێت و نكۆڵى له‌وه‌یش ناكه‌ن له‌وانه‌یه ئه‌و باجه ده‌رگایه‌كى تر بۆ گه‌نده‌ڵى بكاته‌وه.
حكوومه‌تى عێراق بڕیارى داوه باجى زیادكراو به رێژه‌ى 20% بخاته سه‌ر كه‌رتى ئه‌لیكترۆنى و ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى و پێوه‌ندییه‌كان. چه‌ندان شاره‌زاى ئابوورى لێكدانه‌وه‌یان بۆ ئه‌و بڕیاره‌ى حكوومه‌ت كردووه و هه‌نگاوه‌كانى پێڕه‌وكردنى ئه‌و بڕیاره‌یان دیارى كردووه. ئه‌و جۆره باجه‌ى كه خراوه‌ته سه‌ر مۆبایل، له زانستى ئابوورى به باجى به‌هاى زیادكراو ده‌ناسرێت كه به كورتكراوه‌ى (VAT) ده‌ناسرێت، به ساده‌ییه‌كه‌ى ئه‌و جۆره باجه به‌ر له‌وه‌ى شتومه‌كێك یان خزمه‌تگوزارییه‌ك بفرۆشرێت، به رێژه‌یه‌كى دیاریكراو باجى خراوه‌ته‌سه‌ر و فرۆشیار به‌هاى باجه‌كه ده‌خاته سه‌ر تێچووى شتومه‌ك و خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ى و له كڕیاره‌كه‌ى وه‌رده‌گرێته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرتانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه، زیاتر له 150 هه‌زار وڵات ئه‌و جۆره باجه‌یان به‌سه‌ر هاووڵاتییان و كه‌رته‌كانى ئابوورییان سه‌پاندووه، به‌ڵام وه‌ك شاره‌زایانى ئابوورى دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، ده‌بێت رێكارییه‌كانى سه‌پاندنى ئه‌و باجه‌یش به رێكوپێكى ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌رنا به‌دوور نازانرێت ده‌رگایه‌كى تر بۆ گه‌نده‌ڵى بكاته‌وه. به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى، سێ خاڵى سه‌ره‌كى هه‌یه ده‌بێت له سه‌پاندنى باجى به‌هاى زیادكراو جێبه‌جێ بكرێت: یه‌كه‌م: هیچ یه‌كێك له‌و جۆره باجه نابێت بێ یاساى په‌رله‌مان بسه‌پێنرێت.
دووه‌م: نابێت دوور له بودجه‌ى گشتى حكوومه‌ت رێككه‌وتنى دووقۆڵى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان بكات.
سێیه‌م: هه‌ر هه‌نگاوێكى تر دوور له‌و ئاراسته‌یه له دادگاوه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه.
قه‌باره‌ى بازاڕى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى و پێوه‌ندییه‌كان له عێراق
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى تایبه‌ت، قه‌باره‌ى ئه‌و بازاڕه نزیكه‌ى 910 ملیۆن دۆلار ده‌بێت و ساڵانه به تێكڕاى 5.98% زیاد ده‌كات، پێشبینى ده‌كرێت له ساڵى 2029 بگاته ملیارێك و 220 ملیۆن دۆلار. بازاڕه‌كه‌یش له چوار بوار پێكهاتووه: ئامێره‌كان (مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و پێداویستییه‌كانی) پرۆگرامسازى، خزمه‌تگوزارى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى، خزمه‌تگوزارى پێوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێت.
زانیارییه فه‌رمییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه پێوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێت دوو به‌شى سه‌ره‌كى ئه‌و بازاڕه پێكده‌هێنن، چونكه به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى پلاندانان، 86%ی عێراقییه‌كان ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان له سه‌رووى پێنج ساڵه، مۆبایل به‌كار ده‌هێنن. هه‌روه‌ها بازاڕى ئه‌لیكترۆنى گه‌شه‌ى كردووه و جیا له‌مانه‌یش ئینته‌رنێت و خزمه‌تگوزارى ئه‌لیكترۆنى، له چه‌ندان بوارى تر‌ى ته‌ندروستى و دارایى و راژه‌كانى حكوومه‌ت گه‌شه‌ى كردووه.
به خه‌مڵاندنى شاره‌زایان بێت، ساڵانه باجى 20% به‌سه‌ر كه‌رتى پێوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێت نزیكه‌ى 118 ملیار دینار داهات به حكوومه‌ت ده‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێكدانه‌وه‌یه‌كى وردى بۆ بكرێت، ئه‌و بڕه پاره‌یه له داهاتى نانه‌وتى عێراق كه‌متر له 1% پێكده‌هێنێت. چونكه داهاتى عێراق 100 ترلیۆن دیناره له ساڵێكدا، 90% ئه‌و داهاته نه‌وت و داهاتى نانه‌وتى نزیكه‌ى 10 تا 15 ترلیۆن دیناره.
شاره‌زایان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، ده‌بێت له یه‌كه‌م هه‌نگاو زیادكردنى باجه‌كه له بودجه‌ى 2026 جێگیر بكرێت، دووه‌م ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كى شه‌فاف كار بۆ جێبه‌جێكردنى بكرێت، خه‌ڵك نیگه‌ران نه‌بێت له‌وه‌ى سامانه‌كه‌ى به‌و باجه به فیڕۆ بڕوات. بۆ بابه‌تى كورتهێنان چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵام داهاتێكى تر به حكوومه‌ت ده‌دات، به‌شێوه‌ى مانگانه كاریگه‌ریى ئابوورى بۆ هاووڵاتییان نابێت، به‌ڵام به‌شێوه‌ی ساڵانه كاریگه‌رى ده‌بێت.