ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م خستنه‌ڕووی به‌نزینی هاورده‌كراو له ئێران به فه‌رمی دستی پێ كرد، نرخه‌كه‌ی 15 هێنده‌ی ئه‌و نرخه‌یه حكوومه‌ت خۆی ده‌یفرۆشێته هاووڵاتییان.
به‌نزینه‌كه له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه هاورده كراوه و هه‌ر له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌تیشه‌وه ساغ ده‌كرێته‌وه، پرۆسه‌ی فرشتنه‌كه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی سیستمی دابینكردنی به‌نزینه كه به سیستمی یارانه‌یی ناسراوه.
پێشتر نرخی ئه‌و جۆره به‌نزینه به 65 هه‌زار و 800 تمه‌ن ده‌ستنیشان كرابوو، به‌ڵام هه‌رچه‌نده شوێنی فرۆشتنیان ده‌ستنیشان كراوه، به‌ڵام هێشتا به فه‌رمی نرخه‌كه‌ی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
پێشبینی كراوه نرخی هه‌ر لیترێك به‌نزینی ئازاد به 75 تا 80 هه‌زار تمه‌ن رابگه‌یه‌نرێت كه له‌گه‌ڵ ئه‌و نرخه‌ی ماوه‌ی رابردوو حكوومه‌تی ئێران بۆ نرخی سێیه‌می یارانه‌یی دیاری كردبوو، جیاوازییه‌كی زۆری هه‌یه و 15 هێنده‌یه.
به‌وپێیه ئه‌گه‌ر شۆفێرێك بیه‌وێت تانكیی ئۆتۆمبێله‌ی پڕ بكات و 50 لیتری تێبكات، ئه‌وا ده‌بێت چوار ملیۆن تمه‌ن بدات كه پاره‌یه‌كی زۆره و هه‌یه له مانگێكدا دوو هێنده‌ی ئه‌و پاره‌یه په‌یدا ناكات.
ئێران ماوه‌یه‌كه له به‌نزیندا كێشه‌ی هه‌یه و ناتوانێ پێداویستییه‌كانی دابین بكات و ته‌نانه‌ت حه‌وجێی هاورده بووه. چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیری نه‌وتی ئێران گوتبووی، به‌نزین هاورده ده‌كه‌ن و به نرخی ئازاد ده‌یفرۆشن.
موحسین پاكنه‌ژاد وه‌زیری نه‌وتی ئێران گوتبووی، به‌نزینه‌كه هاورده‌یه و هیچ پێوه‌ندیی به‌و به‌نزینانه نییه كه به كۆبۆن و نرخی پاڵپشتی دابه‌ش ده‌كرێن، به ئازاد ده‌فرۆشرێت و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه نرخی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی به‌رزه، به نرخی زیاتر له 50 هه‌زار تمه‌ن بۆ هه‌ر لیترێك ده‌خرێته روو كه ئه‌و كات ده‌یكرده نیو دۆلار.
هاوینی رابردوو مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران، مۆڵه‌تی به كۆمپانیاكان و بازرگانان دا به‌نزین له ده‌ره‌وه هاورده بكه‌ن.
عه‌باس یه‌لان به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانیی كۆمپانیای نیشتمانیی پاڵاوتن و دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت باسی له‌وه كرد، پێنج مۆڵه‌تی هاورده‌كردنی به‌نزین به كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت دراوه. ئه‌و ئاماژه‌ی دا كه ئۆتۆمبێله مۆدێل باڵاكان، پێویسته له‌و جۆره به‌نزینه دابین بكه‌ن.
حكوومه‌تی ئێران تا به‌ر له 13ی ئه‌م مانگه، به دوو نرخ به‌نزینی به خه‌ڵك ده‌فرۆشت كه به نرخی یارانه‌یی پاڵپشتیكراو ناسرابوو، له‌و رۆژه‌وه نرخی سێیه‌می زیاد كرد كه له چاو نرخه‌كانی پێشوو دوو هێنده گرانتر بووه
پێشتر هه‌ر لیترێك به‌نزین له ئێران به هه‌زار و 500 تمه‌ن و سێ هه‌زار تمه‌ن ده‌خرایه ڕوو و نرخی پێنج هه‌زار تمه‌نیش زیاد كرا.
هه‌ر ئۆتۆمبێلێك له ئێران پشكی تایبه‌ت به‌خۆی بۆ دیاری كراوه كه مانگانه 160 لیتره، تا 60 لیتر به هه‌زار و 500 تمه‌ن پێی ده‌فرۆشرێت و ئه‌گه‌ر له‌م بڕه زیادی كرد، ئه‌وا تا 160 لیتر له مانگێكدا به سێ هه‌زار تمه‌ن پێی ده‌فرۆشرێت و له‌مه‌ش زیادی كرد، ئه‌وا به نرخی پێنج هه‌زار تمه‌ن ساغ ده‌كرێته‌وه.
كێشه‌كه بۆ دانیشتووانی ئێران ئه‌وه‌یه ئه‌و نرخه پاڵپشتیكراوه، ته‌نیا بۆ یه‌ك ئۆتۆمبێله و ئه‌گه‌ر خێزانێك دوو ئۆتۆمبێلی هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێت به نرخی سێیه‌م به‌نزینه‌كه بكڕێت و به‌پێی ئاماره‌كانی ئێران، له‌و وڵاته زیاتر له سێ ملیۆن كه‌س زیاتر له ئۆتۆمبێلێكیان هه‌یه.
له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا ئێران هیچ پاڵاوگه‌یه‌كی نوێی بنیات نه‌ناوه، له كاتێكدا به‌كاربردنی به‌نزین زیادی كردووه، جگه له‌مه به‌های تمه‌نیش به‌رده‌وام رووی له دابه‌زین بووه و هه‌ڵاوسان هاتووه‌ته كایه‌وه.
حكوومه‌تی ئێران هیچ ئامارێكی وردی به‌رهه‌مهێنان و به‌كاربردنی به‌نزینی نه‌خستووه‌ته روو، به‌ڵام ساڵی رابردوو سه‌رۆك كۆماری ئێران گوتبووی، حكوومه‌ت بایی هه‌شت ملیار دۆلار به‌نزینی هاورده كردووه و دواتر به نرخی كه‌متر دابه‌شی كردووه.
شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ساڵی 2019دا گرانكردنی نرخی به‌نزین له ئێران، بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك كه دواتر ته‌واوی ئێرانی گرته‌وه، حكوومه‌ت به كوشتنی هه‌زاران كه‌س و زه‌بروزه‌نگ و هێزه‌وه توانی كۆنترۆڵی بكات.