به‌های تمه‌ن زیاتر دابه‌زی و ئه‌مڕۆ شه‌موو هه‌ر 100 دۆلار به 13 ملیۆن و 800 هه‌زار تمه‌ن ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت كه نزمترین نرخی تمه‌نه له مێژوودا تۆمار كرابێت.
به‌گوێره‌ی دواین نرخی بازاڕه‌كانی تاران، ئێسته هه‌ر دۆلارێك به 138 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نرخی ئه‌م دراوه زیاتر بشكێت.
ئابووریی ئێران له قه‌یراناویترین دۆخی مێژووییدایه و ئه‌و دابه‌زینه به واتای ئه‌وه دێت، توانای هاووڵاتییان بۆ كڕینی شتومه‌ك و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان لاوازه، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی مووچه‌خۆرن ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرن، ناتوانن شتێكی ئه‌وتۆی له بازاڕه‌كان پێ دابین بكه‌ن.
جگه له دۆخی ناله‌باری سیاسی، به‌های تمه‌ن له ژێر كاریگه‌ریی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و زیاتر شپرزه‌بوونی ئابووریی ناوخۆی ئێران و قووڵتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه ئابوورییه‌كان، رووی له دابه‌زین كردووه.
له‌وه‌ته‌ی هه‌فته‌ی رابردووه‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆ بووه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌مه‌ریكا داوای له ئێران كرد پێویسته پیتاندنی یۆرانیۆمی سفر له‌سه‌دا بێ و ده‌كرێته بنه‌مای هه‌ر جۆره دانوستانێك، بۆیه‌ش چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له بارگرژییه سیاسییه‌كان زیاتر په‌ره بستێنن و ئێران ئاماده نه‌بێت له هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاوێك بنێت له قازانجی ئابوورییه‌كه‌یدا بشكێته‌وه.
داهاتی سه‌ره‌كیی ئێران نه‌وته و له رابردوودا دۆلاری له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌ست كه‌وتووه و پێداویستییه‌كانی ناوخۆی پێ دابین كردووه، به‌ڵام ئێسته هه‌م هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌می كردووه و هه‌م ئه‌و نه‌وته‌ی دهیفرۆشێت، پاره‌كه‌ی به دۆلار بۆ ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به نرخێكی زۆر هه‌رزان به كۆمپانیا چینییه‌كانی ده‌فرۆشێت و به قاچاخ ده‌یگوازێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێنج مانگ و نیو به‌سه‌ر جه‌نگ و ئه‌و هێرشه‌دا تێده‌په‌ڕێت كه ئیسرائیل كردیه سه‌ر ئێران، هێشتا ئه‌و وڵاته وازی له هه‌ڕه‌شه‌كان و سیاسه‌ته‌كانی رابردووی نه‌هێناوه و نه‌یتوانیوه هه‌ناسه‌یه‌ك به ئابووری و دۆخی ناوخۆی سیاسیی وڵاته‌كه بدات، بێتمانه‌یی له هه‌موو ره‌هه‌نده سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌ره‌ی سه‌ندووه. خه‌ڵك پاره‌كانیان له بانكه‌كان كێشاوه‌ته‌وه و هیچ وه‌به‌رهێنه‌رێك ئاماده نییه له‌و دۆخه شپرزه‌یه‌دا وه‌به‌رهێنان بكات و سه‌رمایه‌كه‌ی بخاته مه‌ترسییه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانیان دابه‌زاندووه و توانای دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی خاویان نییه، چونكه نازانن ئه‌وه‌ی كڕیویانه و به‌رهه‌میان هێناوه، به چ نرخێك بیفرۆشنه‌وه و كاتێكیش نرخه‌كه‌ی زیاد ده‌كه‌ن، كاڵاكه كڕیاری نییه و له‌سه‌ر ده‌ستان ده‌مێنێته‌وه.
سێبه‌ری جه‌نگ، زۆربوونی قه‌باره‌ی نه‌ختینه‌یی، بێمتمانه‌یی به ده‌سه‌ڵات، كورتهێنانی بودجه و نه‌بوونی متمانه‌ی بازاڕ و كێشانه‌وه‌ی پاره له بانكه‌كان له‌لایه‌ن هاووڵاتییان، نه‌بوونی دۆلاری پێویست لای بانكی ناوه‌ندی به مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی بازاڕ و زاڵبوونی حكوومه‌ت به‌سه‌ر سیاسه‌ته داراییه‌كان، هۆكارگه‌لێكن له پشتی دابه‌زینی به‌های دراوی ئێرانی.