ده‌رماڵه‌كان كه‌م ده‌كرێنه‌وه و یه‌كده‌خرێن
مووچه له‌سه‌ر بنه‌ماى ناونیشان داده‌نرێت نه‌ك كه‌سه‌كه
هه‌ندێك له مووچه‌كان كه‌م ده‌كرێنه‌وه و هه‌ندێكى تر زیاد ده‌كرێن
فازڵ غه‌راوى گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى گشتیى راژه‌ى فیدراڵى بۆ رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى ئاشكرا كردووه، ده‌ستیان به توێژینه‌وه‌یه‌ك كردووه بۆ پێداچوونه‌وه بۆ مووچه و ده‌رماڵه‌كان و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، مه‌به‌ستیان به دیهێنانى هاوسه‌نگییه له نێوان مووچه‌كان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ى كانوونى یه‌كه‌م، فازڵ غه‌راوى له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ى
سه‌باحى عێراقى كه رۆژنامه‌ى فه‌رمى ده‌وڵه‌ته ئاشكراى كردووه، ده‌ستیان به توێژینه‌وه‌یه‌ك كردووه بۆ پێداچوونه‌وه به مووچه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌رانى عێراق.
له لێدوانه‌كه‌دا غه‌راوى ده‌ڵێ، "توێژینه‌وه‌كه ده‌ستنیشانى واقیعى ئێسته ده‌كات، له‌گه‌ڵ شیكردنه‌وه بۆ كه‌موكوڕییه‌كان، سوودبینین له ئه‌زموونى به‌راوردكارى، ئینجا به چه‌ند پێنشیارێك ده‌گات كه شیاوى جێبه‌جێكردن بێت".
غه‌راوى له لێدوانه‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ، "توێژینه‌وه‌كه ره‌چاوى تواناى دارایى ده‌وڵه‌ت ده‌كات، له‌گه‌ڵ هێنانه‌دیى هاوسه‌نگى له نێوان به‌رده‌وامى دارایى و دادپه‌روه‌رى له وه‌زیفه‌دا، دواتر ئه‌نجوومه‌ن پێشنیاره‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه به حكوومه‌ت ده‌دات".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى راژه‌ى گشتى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان وا سه‌یرى ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌كات كه یه‌كێكه له جومگه سه‌ره‌كییه‌كانى چاكسازى وه‌زیفه‌ى گشتى، به‌دیهێنانى دادپه‌روه‌رى له كاركردن و سه‌قامگیریى دامه‌زراوه‌كان، هه‌روه‌ها سوودى ده‌بێت له پرسى ده‌سپاكى و دواتریش ره‌نگدانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى ده‌بێت.
دواتر تێڕوانینى نوێ بۆ مووچه‌كان ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێ، "هه‌ر گۆڕانكارییه‌كى خشته‌ى مووچه ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى دادپه‌وه‌رى و یه‌كسانى و هاوتاكردنى هه‌له‌كان بێت. مووچه‌یش گرێدراوى ئه‌ركه وه‌زیفییه‌كه بێت نه‌ك كه‌سه‌كه، ده‌بێت ئه‌و جیاوازییه زۆره له نێوان دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت نه‌مێنێ، به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى پێوه‌سته به جۆراوجۆرى ده‌رماڵه‌كان و جیاوازییان بێ ئه‌وه‌ى بنه‌مایه‌كى یه‌كگرتوو هه‌بێت، ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستوور بگونجێت و به‌گوێرى خواستى كارگێڕى و دارایى بێت".
جه‌لیل لامى شاره‌زا له كاروبارى ئابوورى به رۆژنامه‌ى سه‌باحى راگه‌یاندووه، "چاره‌سه‌ركردنى دۆسیه‌ى مووچه وه‌ك بژارده‌یه‌ك نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو بووه‌ته پێویستییه‌كى چاكسازى، چونكه ئه‌مه ده‌روازه‌یه‌كى سه‌ره‌كییه بۆ چاكسازى كاركردن له كه‌رتى گشتى و دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت".
له‌باره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى راژه‌ى گشتى فیدراڵى، ئه‌و ئابووریناسه ده‌ڵێ، "گرنگترین بنه‌ماى چاكسازى له‌و توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كرێ یان مووچه پێوه‌ست ده‌كرێت به ئه‌ركه‌كه‌وه نه‌ك كه‌سه‌كه. ناونیشانى وه‌زیفى وه‌ك بنه‌مایه‌ك ده‌بێت بۆ دیاریكردنى مووچه و كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌لێنه‌ى له نێوان دامه‌زراوه‌كان هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كى روون ده‌رماڵه‌كان دیارى ده‌كرێن و یاسایان ده‌بێت".
لامى له كۆتایى قسه‌كانیدا ده‌ڵێ، "له كاتى جێبه‌جێكردنى خشته‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه‌ى مووچه، ده‌بێته هۆى ره‌زامه‌ندیى له كاركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ى پاڵنه‌ره‌كانى گه‌نده‌ڵى كه پێوه‌سته به جیاوازییه نادادپه‌روه‌ره‌كان".
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه له هه‌واڵێكدا باسى له‌وه كردووه، بڕیارى پێداچوونه‌وه بۆ مووچه له چوارچێوه‌ى چه‌ندان بڕیارى تر بووه كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان هاتووه. ئه‌مه‌یش به ماناى ئه‌وه دێت گۆڕانكاریى له مووچه ماناى ئه‌وه نییه ته‌واوى مووچه‌كان به‌رز بكرێنه‌وه، به‌ڵكو چه‌ند توێژێك كه‌م ده‌كرێنه‌وه و چه‌ند توێژێكى تر زیاد ده‌كرێن، چونكه ده‌وڵه‌ت له‌م بارودۆخه‌دا ناتوانێ ته‌واو مووچه‌كان زیاد بكات كه به‌گوێره‌ى خه‌مڵاندنى پێشتر پێویستى به 10 ترلیۆن دیناره.