بانكى ره‌شیدى عێراقى له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، "به‌مدواییه هێرشێكى راگه‌یاندنى مه‌به‌ستدار ده‌كرێته سه‌رمان، ئێمه‌یش رێكاریى یاسایى ده‌گرینه‌به‌ر".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ى كانوونى یه‌كه‌م،
بانكى ره‌شید كه بانكى فه‌رمى ده‌وڵه‌تى عێراقه، روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر هه‌واڵێك دا و ده‌ڵێ، "ماوه‌یه‌كه هێرشێكى راگه‌یاندنى مه‌به‌ستدار ده‌كرێته سه‌رمان، ئێمه‌یش رێكاریى یاسایى ده‌گرینه‌به‌ر، چونكه ئه‌م جۆره هه‌واڵانه ناوى بانكه‌كه ده‌زڕێنى و راى گشتى گومڕا ده‌كات".
روونكردنه‌وه‌كه‌ى بانكى ره‌شید له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤیدیۆیه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه ره‌شید دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و ڤیدیۆیه هیچ پێوه‌ندییه‌كى به بانكه‌كه‌وه نییه.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنج بێت له ماوه‌ى چوار رۆژدا، ئه‌وه دووه‌م روونكردنه‌وه‌ى بانكى ره‌شیده بڵاو ده‌كرێته‌وه. به‌ر له چه‌ند رۆژێك زانیارى ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه بانكى ره‌شید، مایه‌پووچ بووه و ده‌ستى به‌سه‌ر پاره‌ى هاوبه‌شه‌كانى گرتووه.
بانكى ره‌شید یه‌كێكه له بانكه گه‌وره‌كانى عێراق، له ساڵى 1988 دامه‌زراوه و به ده‌یان لقى له شاره‌كانى عێراقدا هه‌یه.