مه‌نار عوبه‌یدى ئابووریناس پێی وایه حكوومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى، به هه‌ڕه‌مه‌كى و بێ لێكۆڵینه‌وه په‌ناى بردووه‌ته به‌ر زیادكردنى باج و بێ ئه‌وه‌ى خه‌مڵاندن بۆ لێكه‌وته‌كانى بكات، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ده‌بوایه له برى ئه‌مه ژینگه‌یه‌كى له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنان بڕه‌خسێنێ، ئینجا باج زیاد بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ى كانوونى یه‌كه‌م، مه‌نار عوبه‌یدى وتارێكى له په‌یجى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاو كردووه‌ته‌وه. تێیدا ره‌خنه له حكوومه‌تى عێراق ده‌گرێت كه په‌ناى بردووه‌ته به‌ر زیادكردنى باج له‌سه‌ر كه‌رته جیاجیاكان، بێ ئه‌وه‌ى توێژینه‌وه‌یه‌كى وردى له به‌رده‌ست بێت و لێكه‌وته ئابوورییه‌كانى له‌به‌رچاو بگرێت.
عوبه‌یدى پێی وایه ئه‌م جۆره زیادكردنه‌ى باج كاریگه‌ریى نه‌رێنى له‌سه‌ر هاووڵاتییان و كۆمپانیاكان ده‌بێت، دواجاریش ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاسته‌كانى هه‌ڵاوسان ده‌بێت. بۆیه پێی وایه باشتر بوو حكوومه‌تى عێراق بارودۆخێك بڕه‌خسێنێ بۆ وه‌به‌رهێنان، ئه‌وكات ده‌رفه‌تى كار بۆ كۆمپانیاكان ده‌بوو، ژماره‌یان زیاد ده‌بوو و باجدانانیش كاریگه‌ریى كه‌متر ده‌بوو.
له ماوه‌ى رابردوودا حكوومه‌تى سوودانى بڕیارى دا باج بخاته سه‌ر چه‌ندان شتومه‌ك و خزمه‌تگوزارییه‌ك، له‌وانه 20% ى باج ده‌خاته سه‌ر كۆمپانیاكانى پێوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێت.