بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر داوا لە بریكارەكانی خۆراك دەكات، لە بەیانییەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆراك بكەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراكی هەشتەم.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەمڕۆ یەكشەم 28ی كانوونی یەكەم، لە ئاگەدارییەكدا داوا لە بریكارەكانی خۆراك دەكات كە لە بەیانییەوە، سەردانی بانكی جنوب ئیسلامی بكەن و پارە بخەنە سەر ڤیزە كارتەكەیان.
هەروەها داوا كراوە كە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆراكی هەولێر بكەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریكاری خۆراكی سەبەتەی هەشتەم و دەست بە دابەشكردنی بكرێت.