هەژماری من: بڕۆن مووچەكانتان راكێشن

:: PM:03:10:29/12/2025 ‌
گواستنەوەی پارە بۆ ناو ئای تی ئێمەكانی هەژماری من كۆتایی هات، لە ئێستەوە فەرمانبەران دەتوانن بچن مووچەكانیان رابكێشن کە بەگوێرەی خشتەی دیاریکراو ئەمڕۆ مووچە وەردەگرن. 

ئەمڕۆ دووشەم 29ی كانوونی یەكەم، تیمی هەژمارەی من، بە "وشە"یان راگەیاند، ئێستە هەموو شتێك ئامادەیە و دەتوانن فەرمانبەران كە ناویان لە خشتەی ئەمڕۆدا هەیە، بچن مووچەكانیان وەربگرن. 

دوێنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی مووچەی فەرمانبەرانی راگەیاند كە تا ڕۆژی چوارشەم دابەشكردنەكە بەردەوام دەبێت. 

ئەمڕۆ هەریەكە لە وەزارەتەكانی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پەروەردە، تەندروستی، خانەنشینان و كەسوكاری شەهیدان، مووچەی مانگی 10 لە ڕێگەی هەژماری منەوە وەردەگرن.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم