زێڕ لە سەرەتای ئەم هەفتەیەی بازاڕی بۆرسەوە رووی لە دابەزین کردووە و گەیشتووەتە نزمترین نرخ کە لەوەتەی دوو هەفتەی رابردوو تۆمار کرابێت. لە هەولێر زێڕی عەیار 21 لە کۆتایی هەفتەی رابردوو گەیشئتە 905 هەزار دینار بەڵام ئێستە 870 هەزار دینارە و 35 هەزار دینار دابەزیوە.
له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووی بازاڕی بۆرسه زێڕ له به‌رزترین نرخی مێژوویی داخرابوو كه هه‌ر ئۆنسێكی بریتی بوو له چوار هه‌زار و 532 دۆلار، به‌ڵام لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە رووی لە دابەزین کردووە و هەرچەندە دوێنێ سێشەم هەوڵی دا پارێزگاری لە نرخەکەی بکات و کەمێک لە دابەزینەکەی قەرەبوو کردەوە بەڵام لە ئێوارەکەیەوە دیسان دابەزی و ئەم دابەزینەش تا ئێستە بەردەوامە کە پێش نیوەڕۆی چوارشەم 31ی کانوونی یەکەم دواین رۆژی ساڵی 2025ی زاینییە.
ئێستە هەر ئۆنسێک لە زێڕ بە چوار هەزار و 310 دۆلار دەفرۆشرێت و بەراورد بە سەرەتای هەفتەکە زیاتر لە 210 دۆلار دابەزیوە.
گرنگترین هۆكاری دابه‌زینی به‌های زێڕ پێوه‌ندیی به تێربوونی بازاڕه‌كانی زێڕ هه‌یه و دوای ئه‌وه‌ی زێڕێكی زۆر كڕا، له پڕ فرۆشتنه‌وه‌ی زێڕ ده‌ستی پێ كرد. بەشێک لە وەبەرهێنەران پێیان باش بووە لە کۆتایی ساڵ ئەو زەڕەی کڕیوەتیانەوە بە دۆلار بیگۆڕن بۆ ئەوەی دوای هەڵگرتنەوەی قازانج لە بوارێکی تردا وەبەرهێنان بکەن.
نرخه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای خستنه‌ڕوو و داخوازی گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت، له ساڵی 2025 زێڕێكی زۆر كڕا، بۆیه‌ش له ماوه‌ی ساڵه‌كه‌دا به‌های زێڕ زیاتر له 66% به‌رز بووه‌وه. نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ دوو هه‌زار و 600 دۆلار بوو.
پێویسته بگوترێ ئه‌مساڵ سێ جار بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا، سوودی بانكی دابه‌زاند و پێشبینی ئه‌وه له ئارادایه له ساڵی داهاتووشدا بانكه‌كه دیسان هانا بۆ دابه‌زاندنی رێژه‌ی سوودی بانكی به‌رێت. دابەزینی بەهای سوودی بانکی لە ئەمەریکا بە ئامانجی دابەزینی بەهای هەڵاوسان دێت لە هەمان کاتدا کەمبوونی رێژەی سوود وا دەکات کڕینی زێڕ بۆ وەبەرهێنەران و راگرتنی کانزاکە خەرجییەکی کەمتر هەڵبگرێت و بۆیەش دەبێتە کاڵایەکی گونجاو بۆ وەبەرهێنان و قازانج.
جگه له دابه‌زینی رێژه‌ی سوودی بانكی، پرسی درێژه‌كێشانی جه‌نگی ئۆكراینا به گرنگترین هۆكاری هه‌ڵكشانی نرخی زێڕ داده‌نرێت.
گۆڵدمه‌ن ساكس پێشبینی كردووه نرخی زێڕ تا كۆتایی 2026 بگاته چوار هه‌زار و 900 دۆلار. پاساوی سه‌ره‌كیی گۆڵدمه‌ن ساكس و زۆرینه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران و چاودێرانی بازاڕی زێڕ ئه‌وه‌یه، داخوازی بۆ كڕینی زێڕ به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن بانكه ناوه‌ندییه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ره تایبه‌تییه‌كان، به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، هه‌ر ئه‌وه‌ش به هۆكاری سه‌ره‌كیی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های زێڕ داده‌نرێت.
زێڕ كاڵایه‌كی زۆر متمانه‌پێكراوه، بۆیه رووداوه سیاسی و بازرگانییه‌كان و پرسه‌كانی جه‌نگ و ئاشتی له دنیادا كاریگه‌ریی ده‌خه‌نه سه‌ر بازاڕه‌كه‌ی. له دۆخی پاشه‌كشه‌ی ئابووری و جه‌نگ و بێ متمانه‌یی بازاڕه‌كان وه‌به‌رهێنه‌ران زیاتر روو له كڕینی زێڕ ده‌كه‌ن، چونكه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌پڕ سه‌رمایه‌كه‌یان له‌ناو بچێت.
به‌گوێره‌ی نوێترین نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌ر مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 به 870 هه‌زار دینار، عه‌یار 18 به 746 هه‌زار دینار و عه‌یار 24 به یه‌ك 994 هەزار دینار ده‌فرۆشرێت، هه‌ر 100 دۆلاریش به 143 هه‌زار دینار ده‌ستنیشان كراوه. زێڕنگری ئازورا له هه‌ولێر بۆ ئه‌م نرخانه‌ی، ئۆنسێك زێڕی به چوار هه‌زار و 307 دۆلار كردووه‌ته بنه‌ما.