لە ساڵی 2025 لەسەر ئاستی نێودەوڵەتيدا عێراق لە دوای سعوودیە، رووسیا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پلەی چوارەمی هەیە، بۆ هەناردەی نەوت بە بڕی سێ ملیۆن و 350 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
ئەمڕۆ چوارشەم 31ی كانوونی یەكەم، بەگوێرەی
داتا نێودەوڵەتییەكان عێراق پلەی چوارەمی لە هەناردەی نەوت هەیە، لە پلەی یەكەمدا سعوودیە دێت بە هەناردەی رۆژانەی شەش ملیۆن و 90 هەزار، پلەی دووەم رووسیایە بە هەناردەی پێنج ملیۆن و شەست هەزار بەرمیل، لە پلەی سێیەمیش ئەمەریكا دێت بە هەناردەی سێ ملیۆن و 780 هەزار بەرمیل، پلەی چوارەم عێراقە بە هەناردەی سێ ملیۆن و 350 هەزار بەرمیل.
لە هاوردەكردنیش چین لە پلەی یەكەم دێت، بە كڕینی 10 ملیۆن و 280 هەزار بەرمیل، هیندستان لە پلەی دووەم دێت بە كڕینی چوار ملیۆن و860 هەزار بەرمیل، كۆریای باشووریش لە پلەی سێیەم دێت بە كڕینی دوو ملیۆن و 650 بەرمیل.
راپۆرتەكان دووپاتی دەكەنەوە، لە وەرگرتنی ئەو داتایانە تەنیا ئەو نەوتە هەژماركراوە كە لە رێگەی دەریا دەگوازرێتەوە.