هه‌رچه‌نده گوته‌بێژى فه‌رمى ئه‌نجوومه‌نى راژه‌ى گشتى فیدراڵى راى گه‌یاندبوو، توێژینهوهیهكانیان بۆ گۆڕانكارى له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق ئاماده كردووه، كه‌چى ئه‌نجوومه‌نه‌كه له راگه‌ینراوێكدا ته‌واوى زانیارییه‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووى كانوونى دووه‌مى 2026 ئه‌نجوومه‌نى راژه‌ى گشتى فیدراڵى له
راگه‌ینراوێكدا ره‌تى ده‌كاته‌وه به فه‌رمى راسپێردرا بن بۆ ئاماده‌كردنى توێژینه‌وه له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌شڵێ، "ئه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه هیچ پێوه‌ندییه‌كى به واقیعه‌وه نییه".
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر فازڵ عه‌زاوى گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نه‌كه له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى كه رۆژنامه‌یه‌كى فه‌رمى ده‌وڵه‌ته، ئاشكراى كرد توێژینه‌وه له‌سه‌ر خشته‌ى مووچه ده‌كرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ده‌ستكارى مووچه بكرێت هه‌ندێكیان زیاد بكرێن و هه‌ندێك كه‌م بكرێنه‌وه، دووپاتیشى كرده‌وه ده‌رماڵه‌كان به یاسا رێك ده‌خرێن.