رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید:
هه‌رێم كارى بۆ ژێرخانى گه‌شتیارى كردووه
سێ هۆكار وایكردووه خه‌ڵك له عێراق و وڵاتانه‌وه گه‌شت بۆ كوردستان بكه‌ن
هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێ ملیاران دۆلارى قازانج بكات
له 2025 سێ ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار روویان له هه‌رێم كردووه
هه‌رێم ده‌توانێ رۆژانه‌ى پێشوازى له 100 هه‌زار گه‌شتیار بكات
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دیدى قه‌ته‌رى له سه‌ر زارى كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان ئاشكراى ده‌كات كه خواستى گه‌شتكردن بۆ هه‌رێمى كوردستان زیادى كردووه و حكوومه‌تى هه‌رێمیش بایه‌خى به‌و كه‌رته داوه. به بڕواى رۆژنامه‌كه سه‌قامگیرى ته‌ناهى و بوونى پرۆژه‌ى گه‌شتیاریش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكێكى زۆرتر روو له هه‌رێمى كوردستان بكات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووى كانوونى دووه‌م، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید كه رۆژنامه‌یه‌كى قه‌ته‌رییه له راپۆرتێكدا باس له گرنگى كه‌رتى گه‌شتیارى له كوردستان ده‌كات و ئاشكراى ده‌كات به‌رده‌وام خواست بۆ گه‌شتكردن بۆ هه‌رێمى كوردستان له زیادبووندایه به تایبه‌تى له ناوچه‌كانى تر‌ى عێراق.
یاسر ئیبراهیم كه نوێنه‌رى یه‌كێك له كۆمپانیاكانى گه‌شتیارییه، باسى له‌وه كردووه له جه‌ژنه‌كانى ساڵى نوێ خواستێكى زۆر گه‌وره له‌نێو دانیشتووانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ى پشووه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌ربه‌رن، ئه‌مه‌یش به سێ هۆكار، یه‌كه‌میان جوانى و قه‌شه‌نگى سروشتى كوردستان، دووه‌م سه‌قامگیرى ته‌ناهى، دابینكردنى خزمه‌تگوزارى گه‌شتیارى.
یاسر باسى له‌وه كردووه له چه‌ند رۆژى رابردوودا جووڵه‌ى گه‌شتیارى ته‌واو بوژاوه‌ته‌وه، به تایبه‌تى دواى بارینى به‌فر له ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و جه‌ژنى سه‌رى ساڵ، ئه‌مه‌یش ئاستى گرتنى هوتێل و میوانخانه‌كانى به‌رز كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ژماره‌ى به‌رنامه‌كانى گهشتكردنى زیاد كردووه. یاسر جارێكى تر دووپاتى ده‌كاته‌وه، هه‌ستكردن به ئارامى، ره‌خساندنى ژێرخانى خزمه‌تگوزارى و گه‌شتیارى هۆكار بووه بۆ گهشتكردنى خه‌ڵك له به‌غدا و باشوورى عێراقه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان.
راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باسى له‌وه كردووه له چه‌ند رۆژى رابردوودا سه‌تان هه‌زار كه‌س روویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه، جیا له پارێزگاكانى تر‌ى عێراق چه‌ندان گه‌شتیار له وڵاتانى دراوسێ و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك گه‌شتیار له وڵاتانى ئه‌وروپایش هاتوون.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌رێمى كوردستان رۆژانه ده‌توانێ پێشوازى له له 100 هه‌زار گه‌شتیار بكات. عه‌ره‌بى جه‌دید لێدوانى له سیروان تۆفیق به‌رپرسى به‌شى به بازاڕكردنى گه‌شتیارى هه‌رێمى كوردستان وه‌رگرتووه، كه گوتویه‌تى له ماوه‌ى سه‌رى ساڵ زیاتر له 200 هه‌زار گه‌شتیار روویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه.
سیروان دووپاتى كردووه‌ته‌وه هه‌رێمى كوردستان پلانێكى درێژخایه‌نى بۆ پێشخستنى كه‌رتى گه‌شتیارى هه‌یه، كه له 2022 ده‌ستى پێ كردووه و هه‌شت ساڵ ده‌خایه‌نێ. زانیارى ئه‌وه‌یش به رۆژنامه‌كه داوه ته‌نیا له 2024 زیاتر له 28 پرۆژه‌ى گه‌شتیارى گه‌وره به بودجه‌ى 322 ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ كراون.
دواتر عه‌ره‌بى جه‌دید زانیارى له ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر وه‌رگرتووه كه باسى له‌وه كردووه له 2024 سێ ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه، له 2025 ئه‌و ژماره‌یه بۆ سێ ملیۆن و 400 هه‌زار گه‌شتیار به‌رز بووه‌ته‌وه و پێشبینیش ده‌كرێت ژماره‌ى گه‌شتیاران به بۆنه‌كانى سه‌رى ساڵیش سێ ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕ بكات.
ئه‌حمه‌د سه‌باح ئابووریناس قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى جه‌دید كردووه، دووپاتى كردووه‌ته‌وه هه‌رێمى كوردستان میحوه‌رێكى سه‌ره‌كى چالاكى گهشتارییه له عێراق، ئه‌مه‌یش به هۆى سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ بوونى ناوچه گه‌شتیارییه‌كان و ژێرخانێكى باشتر. دواتر ئه‌و ئابووریناسه خوێندنه‌وه‌یه‌كى سه‌ره‌تایی بۆ داهاتى كه‌رتى گه‌شتیارى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ، "هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له سێ ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار ده‌كات، خه‌رجى هه‌ر گه‌شتیارێك له نێوان 200 تا 500 دۆلاره. ئه‌مه‌یش ماناى ئه‌وه‌یه قازانجى راسته‌وخۆ له نێوان 700 ملیۆن دۆلار تا ملیۆنێك و 750 ملیۆن دۆلاره له ساڵێكدا".
ئه‌و ئابووریناسه پێشبینى ده‌كات به هۆى گه‌شتیارى هه‌رێمى كوردستان ساڵانه ملیاران دۆلار بخرێته سه‌ر ئابوورى عێراق، به‌ڵام به ره‌چاوكردنى چه‌ند خاڵێك، له‌وانه گه‌ڵاڵه‌كردنى ستراتیجى گه‌شتیارى روون، پلانى درێژخایه‌ن، هاندانى كه‌رتى تایبه‌ت، پێوهیستكردنى گه‌شتیارى به گه‌شه‌ى بازاڕى ناوخۆیى.