یه‌ده‌گى بانكى ناوه‌ندى توركیا گه‌یشته‌ 193 ملیار دۆلار

:: PM:10:09:02/01/2026 ‌
بانكى ناوه‌ندى توركیا راى گه‌یاند، له‌ 26ى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو یه‌ده‌گى دراوى بیانى به‌ بڕى ملیارێك و 560 ملیۆن دۆلار به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و به‌مه‌یش كۆى یه‌ده‌گى بانكه‌كه‌ ده‌گاته‌ 193 ملیار دۆلار و 872 ملیۆن دۆلار.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووى كانوونى دووه‌م، ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى بانكى ناوه‌ندى توركیا، له‌ 26ى مانگى رابردوو بڕى ملیارێك  و560 ملیۆن دۆلار یه‌ده‌گى بانكى ناوه‌ندى زیادى كردوووه‌، بۆیه‌ كۆى یه‌ده‌گى بانكى ناوه‌ندى ده‌كاته‌ 193 ملیار و 872 ملیۆن دۆلار.


وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل