بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی تایلاند رای گەیاند، لە ساڵی 2025 عێراق بڕی 95 هەزار تۆن برنجی كڕیوە، كۆی گشتی برنجی هەناردە لە ئاستی خۆی زیاتر بووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، زیادبوونی هەناردە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە گوشارێكی زیاتر هەبووە و خواست لەسەر كڕینی برنج زیادی كردووە.
باس لەوەشكراوە، لە ماوەی ساڵی رابردوو وڵاتەكەی بڕی چوار ملیار و 162 ملیۆن دۆلاری لە فرۆشتنی برنج دەستكەوتووە.
لەبارەی وڵاتانی كڕیار ئاماژە بەوەكراوە، عێراق بڕی 95 هەزار تۆنی كڕیوە، باشووری ئەفریقا بڕی 82 ملیۆن تۆنی كڕیوە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا 73 ملیۆن تۆنی كڕیوە، چین 60 ملیۆن تۆنی كڕیوە و سەنیگال 29 تۆنی كڕیوە.