وه‌زیری كار و خۆشبژێویی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا به فه‌رمی كۆتاهاتنی خزمه‌تگوزاریی دۆلاری پاڵپشتیكراوی راگه‌یاند كه به 28 هه‌زار و 500 تمه‌ن ده‌درا.
ئه‌و روونی كرده‌وه، مانگانه به به‌های یه‌ك ملیۆن تمه‌ن كاڵابه‌رگی ئه‌لیكترۆنیكی پێشكه‌ش به هاووڵاتییان ده‌كه‌ن، 80 ملیۆن كه‌س له دانیشتووانی ئێران له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌توانن له فرۆشگه‌كان به به‌های یه‌ك ملیۆن تمه‌ن پێداویستییه‌كانیان دابین بكه‌ن.
گۆڕانكارییه‌كه دوای ئه‌وه دێت كه له رۆژانی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپێشاندانه‌كان، مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران داوای لابردنی دۆلاری پاڵپشتیكراوی كرد و گوتی، ئه‌م جۆره سیاسه‌ته ده‌رگای گه‌نده‌ڵیی كردووه‌ته‌وه و هاووڵاتییان ناتوانن لێی سوودمه‌ند ببن و پێویسته راسته‌وخۆ بخرێته خزمه‌تی خه‌ڵكه‌وه.
به‌گوته‌ی وه‌زیری كار، تا شه‌وی رابردوو 70 ملیۆن كه‌س پاره چووه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكییان و بڕی چوار ملیۆن تمه‌ن بۆ چوار مانگی هه‌ر كه‌سێك له كارته‌كه‌یدا هه‌ڵده‌گیرێت، ده‌توانێت سوودی لێ وه‌ربگرێت و له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه 260 هه‌زار فرۆشگه‌ی تایبه‌ت كاڵا و شتومه‌ك بۆ ئه‌و جۆره هه‌ژماره دابین ده‌كه‌ن.
بڕیاره له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌ی خێزانه‌كان بچێته سه‌ر هه‌ژماری بانكیی سه‌رپه‌رشتیی خێزان و به واتایه‌كی تر، ئه‌گه‌ر خێزانێك چوار كه‌س بن، ئه‌وا چوار ملیۆن تمه‌نیان بۆ دابین ده‌كرێت كه بۆ چوار مانگ ده‌كاته 16 ملیۆن تمه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌و یارمه‌تییه به دۆلار لێك بده‌ینه‌وه، ئه‌وا بۆ هه‌ر خێزانێكی چوار كه‌سی مانگانه چوار ملیۆن تمه‌ن دابین ده‌كرێت كه به‌هاكه‌ی ده‌كاته كه‌متر له 30 دۆلار، به‌های هه‌ر چوار مانگی بۆ خێزانێك كه‌متره له 120 دۆلار.
نرخی دۆلار له بازاڕه‌كانی ئێران 137 هه‌زار تمه‌نه، هه‌فته‌ی رابردوو گه‌یشتبووه 144 هه‌زار تمه‌ن كه هه‌ڵگیرسانی خۆپێشاندانی لێ كه‌وته‌وه.