یەكێتیی پیشەسازیی خۆراك و خواردنەوە لە توركیا 'TGDF' ڕای گەیاند، عێراق لە ریزبەندی یەكەمی وڵاتانی هاوردەكردنی بەرهەمە كشتوكاڵی و خۆراك و خواردنەوەی توركیایە.
یەكێتیی پیشەسازیی خۆراك و خواردنەوە لە توركیا، داتای ئەو وڵاتانەی بڵاو كردەوە كە زۆرترین بەرهەمی خۆراكیان لە توركیا هاوردە كردووە، لە داتاكەدا هاتووە، "هەناردەی بەرهەمە كشتوكاڵی و خۆراك و خواردنەوەی توركیا بۆ عێراق لە 11 مانگی ڕابردووی ساڵی 2025، بەبەهای 2.99 ملیار دۆلار بووە، بەمەش لە ڕیزبەندی یەكەم دێت و پێش هەریەك لە ئەڵمانیا و ئەمەریكا كەوتەوە، كە هەناردەی توركیا بۆ ئەڵمانیا بە بەهای 1.84 ملیار دۆلار بووە و بۆ ئەمەریكاش 1.63 ملیار دۆلار بووە."
ئاماژەی بەوەش كرد، هەناردەی توركیا بۆ عێراق بەراورد بە ساڵی 2024، بەڕێژەی 3.01% دابەزیوە، ئەم دابەزینەش ڕەنگدانەوەی ئاڵنگارییەكانی بازاڕەكانی ناوچەكەیە، بەڵام لە هەمان كاتدا بازاڕی عێراق بووەتە شوێنێكی سەرەكیی بەرهەمە كشتوكاڵی و خۆراكییەكانی توركیا، كە دەرگا بۆ بەهێزكردنی پێوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە ساڵی 2026 دەكاتەوە.