چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى فه‌رمى به ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه نیوزیان راگه‌یاندووه، دواى ئه‌وه‌ى حكوومه‌ت چه‌ند رێكارێكى گرتووه‌ته به‌ر به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه و له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆیشه‌وه تێبینى ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه كراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌شى كانوونى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى فه‌رمى به ماڵپه‌ڕى
كه‌ناڵى سۆمه‌رییه‌یان راگه‌یاندووه، "به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه" دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاسایبوونه‌وه ده‌چێت، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند رۆژێك بوو بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك نزیكه‌ى 10 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 150 هه‌زار دینار.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردووه حكوومه‌تى عێراقى چه‌ند رێكارییه‌كى ئه‌نجام داوه له‌وانه: پارێزگارى له نرخى فه‌رمى كرد كه هه‌زار و 320 دیناره بۆ هه‌ر دۆلارێك، هه‌روه‌ها هه‌ندێك رێنوێنى ده‌ركردووه بۆ ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌ى شتومه‌كى گه‌وره وه‌ك ئۆتۆمبیل و خانوبه‌ره به دینار بێت، جیا له‌مه‌یش هه‌وڵى داوه ئاڵوگۆڕى دراو ته‌نیا له رێگه‌ى دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانه‌وه بێت، هه‌روه‌ها كۆنتڕۆڵى بازاڕى ره‌شى دۆلار بكرێت، كه یارى به نرخ ده‌كات.