بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، ئاگاداری كۆمپانیاكانی گواستنەوە دەكاتەوە، ئەوانەی ئارەزووی بەشداریكردنیان هەیە لە تەندەری گواستنەوەی كەلوپەلی حاجیان لە شاری مەكەی سعوودیە بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم، دەتوانن سەردانیان بكەن.
بەڕێوەبەرایەتییەكە رای گەیاندووە، كۆمپانیاكان دەتوانن لە ئەمڕۆ چوارشەمەوە حەوتی كانوونی دووەم، سەردانی بەشی یاسایی و گرێبەستەكان بكەن بۆ وەرگرتنی فۆرمی تەندەر.
ئاماژە بەوەش كراوە، دوا وادە بۆ گەڕاندنەوەی تەندەرەكان، سەعات 11:00ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی یەكشەم 18ی كانوونی دووەمی 2026 دەبێ.