ئاژانسى ئیرناى ئێرانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، په‌رله‌مانى ئێران به سه‌رۆكایه‌تیى محه‌مه‌د باقر قالیباف كۆبووه‌ته‌وه بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و ته‌نگژه ئابوورییه‌ى له وڵاته‌كه‌دا هه‌یه. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت دانیشتنه‌كه رانه‌گه‌یه‌نراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م حه‌وتى كانوونى دووه‌م،
ئاژانسى ئیرناى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، په‌رله‌مانى ئێران به سه‌رۆكایه‌تیى قالیباف و ژماره‌یه‌كى زۆر په‌رله‌مانتاران كۆبوونه‌وه و به ئاماده‌بوونى وه‌زیرانى پێوه‌ندیدار به ئابوورى و داراییه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێى ئه‌و قه‌یرانه كراوه كه رووبه‌ڕووى وڵاته‌كه ده‌بێته‌وه.
ماوه‌ى 10 رۆژه خۆپێشاندانێكى سه‌رانسه‌رى ئێرانى گرتووه و به‌شێكى زۆرى ناڕه‌زاییه‌كان، پێوه‌ندیى به‌و ته‌نگژه ئابوورییه‌وه هه‌یه كه وڵاته‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ به‌هاى یه‌ك دۆلار به‌رانبه‌ر له 147 هه‌زار تمه‌نى تۆمار كرد. ئه‌و ئاژانس و ماڵپه‌ڕانه‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه روونیان نه‌كردووه‌ته‌وه بۆچى دانیشتنه‌كه به نهێنى بووه.