دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند راپۆرتێك له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ڤه‌نزوێلا بۆ ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، حكوومه‌تی كاتیی ڤه‌نزوێلا تا 50 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
تره‌مپ به بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تڕوس بڵاوی كرده‌وه، نه‌وته‌كه به نرخی بازاڕی ئازاد ده‌فرۆشرێت و خۆی چاودێریی خه‌رجكردنی پاره‌كه ده‌كات، ده‌یه‌وێت دڵنیا بێت له‌وه‌ی داهاته‌كان له قازانجی خه‌ڵكی ڤه‌نزوێلا سوودیان لێ وه‌رگیراوه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی دا به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له ڤه‌نزوێلا بكرێت، بیر له چاكسازیی ڤه‌نزوێلا ده‌كاته‌وه، ئێسته ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كات سوێندیان خواردووه و شوێنی مادورۆیان گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، حه‌زی له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری سیاسیی وڵاتانی تر هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان و عێراق رووی دا نییه.
پێویسته بگوترێ له سێی كانوونی دووه‌م، ئه‌مه‌ریكا له ئۆپراسیۆنێكدا نیكۆلاس مادورۆ سه‌رۆك كۆماری ڤه‌نزوێلا و ژنه‌كه‌ی گرت و بۆ ئه‌مه‌ریكای گواسته‌وه.