توركیا له چیاكانی كوردستان و ده‌ریای ره‌ش، په‌ره‌ی به دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و گاز داوه و له ساڵی رابردوودا توانیویه‌تی زیاتر له هه‌ر ساڵێكی تر نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت و قه‌باره‌كه‌ی له ساڵ 2025دا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 48 ملیۆن به‌رمیل.
توركیا خۆی پێویستییه‌كی زۆر به نه‌وت هه‌یه و پێداویستییه‌كانی خۆی له وڵاتانی تر دابین كردووه، به ده‌یان ملیار دۆلاری بۆ ئه‌و كاڵا گرنگه‌ی وزه و پیشه‌سازی خه‌رج كردووه.
وڵاته‌كه له‌گه‌ڵ به‌رزبووه‌نه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان ئه‌و سیاسه‌ته‌ی گرتووه‌ته به‌ر تا هاورده كه‌م بكاته‌وه و هه‌ر دوو هه‌نگاویش سوودی بۆ ئابووریی توركیا هه‌بووه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی فه‌رمیی وه‌زراته‌ی سامانه سروشتییه‌كانی توركیا، له ساڵی رابردوودا له‌و وڵاته 47 ملیۆن و 900 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م هێنراوه، به رێژه‌ی 26% به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و وڵاته به‌رز بووه‌ته‌وه. له ساڵی 2024 دا توركیا 38 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌م هێنا.
هاوكات به قه‌باره‌ی سێ ملیار و 200 ملیۆن مه‌تر سێجا گازی سروشتی به‌رهه‌م هێناوه، به رێژه‌ی 39% په‌ره‌ی به‌و به‌رهه‌مه‌ش داوه. له ساڵی 2024 ئه‌و وڵاته دوو ملیار و 300 ملیۆن مه‌تر سێجا گازی سروشتی به‌رهه‌م هێنابوو.
زۆرترین نه‌وت كه توركیا له رۆژێكدا به‌رهه‌می هێنابێت، بۆ 25ی نیسانی 2025 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند و گه‌یاندیه 135 هه‌زار به‌رمیل. له به‌رهه‌مهێنانی گازیشدا زۆرترین بڕی له 21ی نیسان به‌رهه‌م هێنا كه بریتی بوو له 10 ملیۆن و 200 هه‌زار مه‌تر سێجا.
ئالپ ئه‌رسه‌لان بایراكتار وه‌زیری وزه و سامانه سروشتییه‌كانی توركیا، له‌مدواییانه‌دا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه كه توركیا دوو له‌سه‌ر سێی پێداویستییه‌كانی وڵات به وزه له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كات و ساڵانه 60 تا 70 ملیار دۆلار پاره بۆ كڕینی ده‌دات. وه‌زیره‌كه ئه‌و ئومێدی خواستووه له‌مساڵدا توركیا نه‌وتی زیاتر به‌رهه‌م بهێنێت.
پێویسته بگوترێ ئه‌و نه‌وته‌ی له توركیا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، له خاكی كوردستانه و چیای گابار به یه‌كێك له گرنگترین كێڵگه‌كانی نه‌وت هه‌ژمار ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده باكوری كوردستان به‌راورد به پارچه‌كانی تری كوردستان نه‌وتێكی كه‌متری هه‌یه، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گه‌ڕان به دوای نه‌وت و دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه‌یه‌كی نوێ په‌ره‌ی به به‌رهه‌مێنانی نه‌وت داوه. له ساڵی 2020ه‌وه توركیا چالاكییه‌كانی له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت ده‌ست پێ كردووه.
كۆمپانیای توركیش پێترۆلیۆم بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 2023 رای گه‌یاند، له‌و 23 بیره نه‌وته‌ی له كێڵگه‌یه‌كی ناوچه‌یه‌كی نزیك له چیای گابار دایانمه‌زراندووه، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان گه‌یاندووه‌ته رۆژانه 30 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
ئه‌وكات ئامانجی كۆمپانیاكه ئه‌وه‌بوو تا كۆتایی 2023 به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت له‌و كێڵگه‌یه بگه‌یه‌نێته 35 هه‌زار به‌رمیل، له كۆتایی ساڵی 2024 بیگه‌یه‌نێته 100 هه‌زار به‌رمیل و هه‌ردوو ئامانجی به‌دی هێنا، وا دیاره له ساڵی 2025یش 31 هه‌زار به‌رمیلی تر په‌ره‌ی به به‌رهه‌مهێنان داوه.
توركیا پێویستییه‌كی زۆری به وزه هه‌یه و زۆربه‌ی پێداویستییه‌كانی خۆی به وزه له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی دابین ده‌كات، له رابردوودا جگه له ئێران و ئازه‌ربایجان و رووسیا، هه‌رێمی كوردستان دابینكه‌ری بڕێك له پێداویستییه‌كانی ئه‌و وڵاته به نه‌وت بووه.