موزهیر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى دارایى دووپاتى ده‌كاته‌وه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینیان نییه و به ته‌واوى دابین كراوه.
راوێژكاره‌كه‌ى سوودانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م حه‌وتى كانوونى دووه‌م لێدوانى بۆ
ماڵپه‌ڕى ئاژانسى عێراق داوه و ده‌ڵێ، "هیچ مه‌ترسییه‌ك سه‌باره‌ت به دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشین و چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى نییه، چونكه به‌رده‌ستبوونى نه‌ختینه‌یى پبه دراوى بیانى به‌رده‌وامه".
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى موزهیر محه‌مه‌د ساڵح ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات ئه‌و دڵنیاییه ماناى ئه‌وه نییه، حكوومه‌ت كار نه‌كات بۆ ئه‌وه‌ى كارى رژد بكات بۆ ئه‌وه‌ى سیاسه‌تى دارایى خۆى چاكتر بكات.
ماوه‌یه‌كه له میدیاكانى عێراق ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، به هۆى ته‌نگژه‌ى دارایییه‌وه حكوومه‌تى عێراق ناچار ده‌بێت ده‌ستكارى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بكات، پێشتریش ئه‌نجوومه‌نى راژه‌ى فیدراڵى ره‌تى كرده‌وه ده‌ستكارى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بكرێت.