حه‌یان عه‌بدولغه‌نى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق راى گه‌یاند، گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى شیڤرۆنى ئه‌مه‌ریكى به‌رده‌وامه، بۆ به‌كارخستنى كێڵگه‌ى رۆژئاواى قرنه دوو له به‌سره.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ى كانوونى دووه‌م، حه‌یان عه‌بدولغه‌نى له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له چاره‌نووسى كێڵگه‌ى قرنه دوو ده‌كات كه پێشتر له‌لایه‌ن كۆمپانیاى لوك ئۆیڵى رووسى به‌ڕێوه ده‌برا، كه‌چى ئێسته حكوومه‌تى عێراق خه‌ریكى دانوستاندنه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
پێشتر زانیاریى ئه‌وه هه‌بوو كه هه‌ریه‌كه له كۆمپانیاى شیڤرۆن و ئیكسۆن مۆبیل، پێشبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پشكه‌كانى لوك ئۆیڵ بكڕنه‌وه، كه‌چى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا كه ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دووپاتى ده‌كاته‌وه گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ شیڤرۆن به‌رده‌وامن.
ئه‌مه‌ریكا سزاى خستووه‌ته سه‌ر كۆمپانیاى لوك ئۆیڵ و رۆسنهفتى رووسى، بۆیه ئه‌و كۆمپانیایانه ناتوانن له وڵاتان به‌رده‌وام بن، كێڵگه‌ى قرنه دوو له‌لایه‌ن لوك ئۆیڵه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا و حكوومه‌تى عێراق داواى له‌و كۆمپانیایه كردووه پاكتاوى هه‌ژماره‌كه‌ى بكات، بۆ ئه‌وه‌ى عێراق رووبه‌ڕووى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا نه‌بێته‌وه.