وەزارەتی كارەبا: چیتر گازی ئێرانمان بۆ نایەت و 4500 مێگاوات كارەبامان كەمی كردووە

:: PM:02:28:11/01/2026 ‌
وەزارەتی كارەبای عێراق ڕای گەیاند، بەهۆی ڕاگرتنی هاوردەی گازی ئێرانەوە، بەرهەمهێنانی كارەبا بەشێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە.

وەزارەتی كارەبا ئاشكرای كرد، بەهۆی ڕاوەستانی هاوردەی گازی ئێرانەوە، تۆڕی كارەبای نیشتمانی بڕی چوار هەزار تا چوار هەزار و 500 مێگاوات كارەبای كەم كردووە.

گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا ڕای گەیاند، ئێران پێی راگەیاندوون، بەهۆی زیادبوونی پێویستی ناوخۆیان ناتوانن گاز بنێرن.

ئەو بەرپرسەی كارەبای عێراق دەڵێت: ئێران خۆی بەدەست چەندان قەیرانەوە دەناڵێنێت، بۆیە توانای هەناردەكردنی نەماوە.



وشە - سۆران عەزیز