ئه‌مڕۆ هه‌فته‌یه‌كی نوێ له بازاڕی بۆرسه كرایه‌وه كه به دووه‌م هه‌فته‌بازاڕی بۆرسه له‌مساڵدا هه‌ژمار ده‌كرێت، زێڕ به‌رزترین نرخی له مێژوودا تۆمار كرد.
به‌گوێره‌ی دواین نرخی زێڕ له بازاڕه‌كاندا، نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ گه‌یشتووه‌ته چوار هه‌زار 594 دۆلار و ته‌نیا له به‌ره‌به‌یانییه‌وه 85 دۆلار له نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه.
یه‌كه‌م هه‌فته‌بازاڕی بۆرسه‌ی زێڕ له ساڵی نوێ‌دا به ره‌نگی سه‌وز داخرابوو و له‌وه‌ته‌ی ساڵی نوێ ده‌ستی پێ كردووه، ته‌نیا له حه‌وتی كانوونی دووه‌م كه‌مێك له نرخی زێڕ دابه‌زیوه و له سه‌رجه‌م رۆژه‌كانی تر به‌رز بووه‌ته‌وه.
زێڕ له هه‌فته‌ی كۆتایی ساڵی رابردوو به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌فته‌كانی پێشتر، رووی له دابه‌زین كردبوو و به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له نرخه‌كه‌ی كه‌می كردبوو، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ‌دا رووی له به‌رزبوونه‌وه كرده‌وه و جگه له حه‌وتی مانگ كه ره‌نگه‌كه‌ی به سوور داخرابوو، له سه‌رجه‌م رۆژه‌كانی تر به ره‌نگی سه‌وز گۆڕانكاریی به‌سه‌ر نرخه‌كه‌یدا هاتووه و نرخی هه‌فتانه‌ی بازاڕه‌كه‌ش هه‌ر به ره‌نگی سه‌وز داخرا.
هه‌ر ئۆنسێك زێڕ رۆژی چوارشه‌م 31ی كانوونی یه‌كه‌م دواین رۆژی ساڵی رابردوو، بۆ خوارووی چوار هه‌زار و 300 دۆلار دابه‌زیبوو، به‌ڵام ئێسته نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ بریتییه له چوار هه‌زار و 509 دۆلار و له‌گه‌ڵ ژماره‌ی پێوانه‌یی كه له 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو تۆماری كردبوو، 41 دۆلار جیاوازی هه‌یه.
هۆكاری ئه‌وه‌ی نرخی زێڕ به دینار زۆر گران بووه، به‌شێكی پێوه‌ندیی به‌وه هه‌یه به‌های دینار به‌رانبه‌ر دۆلار دابه‌زیوه و ئێسته هه‌ر 100 دۆلار به 145 هه‌زار و 750 دینار ده‌فرۆشرێت.
دواین ئاماری بازاڕی كار له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماندبوو كه هه‌لی كار كه‌م بووه‌ته‌وه، بۆیه‌ش ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا له‌مساڵیشدا رێژه‌ی سوودی بانكی كه‌م بكاته‌وه زۆرتره. ساڵی رابردوو سێ جار بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا، سوودی بانكی دابه‌زاند، دابه‌زینی به‌های سوودی بانكی له ئه‌مه‌ریكا به ئامانجی دابه‌زینی به‌های هه‌ڵاوسان دێت، له هه‌مان كاتدا كه‌مبوونی رێژه‌ی سوود وا ده‌كات كڕینی زێڕ بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و راگرتنی كانزاكه خه‌رجییه‌كی كه‌متر هه‌ڵبگرێت، بۆیه‌ش ده‌بێته كاڵایه‌كی گونجاو بۆ وه‌به‌رهێنان و قازانج.
به‌شێك له وه‌به‌رهێنه‌ران پێیان باش بووه له كۆتایی ساڵی 2025 ئه‌و زێڕه‌ی كڕیویانه‌ته‌وه به دۆلار بیگۆڕن، بۆ ئه‌وه‌ی دوای هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی قازانج له بوارێكی تردا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن. له ساڵی 2025 زێڕێكی زۆر كڕا، بۆیه‌ش له ماوه‌ی ساڵه‌كه‌دا به‌های زێڕ زیاتر له 66% به‌رز بووه‌وه.
نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ سه‌ره‌تای 2025 به دوو هه‌زار و 600 دۆلار بوو، به‌ڵام له كۆتایی ساڵه‌كه به چوار هه‌زار و 300 ده‌فرۆشرا.
جگه له دابه‌زینی رێژه‌ی سوودی بانكی، پرسی درێژه‌كێشانی جه‌نگی ئۆكراینا و ئاڵۆزییه‌كانی ڤه‌نزوێلا به گرنگترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ هه‌ژمار كرابوون.
گۆڵدمه‌ن ساكس پێشبینی كردووه نرخی زێڕ تا كۆتایی 2026 بگاته چوار هه‌زار و 900 دۆلار. پاساوی سه‌ره‌كیی گۆڵدمه‌ن ساكس و زۆرینه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران و چاودێرانی بازاڕی زێڕ ئه‌وه‌یه، داخوازی بۆ كڕینی زێڕ به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن بانكه ناوه‌ندییه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ره تایبه‌تییه‌كان، به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، هه‌ر ئه‌وه‌ش به هۆكاری سه‌ره‌كیی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های زێڕ داده‌نرێت.
زێڕ كاڵایه‌كی زۆر متمانه‌پێكراوه، بۆیه رووداوه سیاسی و بازرگانییه‌كان و پرسه‌كانی جه‌نگ و ئاشتی له دنیادا كاریگه‌ریی ده‌خه‌نه سه‌ر بازاڕه‌كه‌ی. له دۆخی پاشه‌كشه‌ی ئابووری و جه‌نگ و بێ متمانه‌یی بازاڕه‌كان وه‌به‌رهێنه‌ران زیاتر روو له كڕینی زێڕ ده‌كه‌ن، چونكه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌پڕ سه‌رمایه‌كه‌یان له‌ناو بچێت.
به‌گوێره‌ی نوێترین نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌ر مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 به 947 هه‌زار دینار، عه‌یار 18 به 812 هه‌زار دینار و عه‌یار 24 به یه‌ك ملیۆن و 83 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت، هه‌ر 100 دۆلاریش به 146 هه‌زار و 250 دینار ده‌ستنیشان كراوه. زێڕنگری ئازورا له هه‌ولێر بۆ ئه‌م نرخانه‌ی، ئۆنسێك زێڕی به چوار هه‌زار و 594 دۆلار كردووه‌ته بنه‌ما.