شێخ عەتا محەممەد جێگری سەرۆكی گشتی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كودستان لەبارەی خۆپیشاندانەكانی ئێران و پچرانی ئینتەرنێت و ئەگەری تەقینەوەی دۆخی ناوخۆی ئەو وڵاتە، رای گەیاند، كاریگەری لەسەر بازارَەكانی كوردستان نابێت.
شێخ عەتا محەممەد جێگری سەرۆكی گشتی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كودستان رای گەیاند، پچڕانی هێڵەكانی ئینتەرنێت و بەردەوامی خۆپێشاندانەكان مەترسی تەنیا لەسەر هەناردەی هەرێم و عێراق بۆ ئێران دروست كردووە، چونكە لەوێ ئارامی نەماوە.
جێگری سەرۆكی گشتی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كودستان وتیشی: "لە ئەگەری بەردەوامی ئەو دۆخە لە ئێران بە ناچاری بازرگانانی هەرێمی كوردستان وەك جێگرەوە ناچارن ڕوو لە توركیا و وڵاتانی تر بكەن.
بەڵام لەبارەی ئەگەری بەردەوامی ئاڵۆزییەكانی ناوخۆی ئێران شێخ عەتا محەمەد گوتی، لاوازبوون یان راگرتنی بازرگانی لەگەڵ ئێران كاریگەریی لەسەر بازاڕ و كەمبوونەوە و گرانبوونی نرخی كەلوپەل و خواردن نابێت. چونكە ئەزموونی سەردەمی كۆرۆنامان هەبووە و تەنانەت داخستنی مەرزەكانی هاوسنوور لەگەڵ ئەو وڵاتە بەڕووی هەرێمی كوردستان، كاریگەری نەبووە.