دۆلار رۆژێكی نائاسایی بەڕێ كرد .. 100 دۆلار بە 147 هەزار دینارە

:: PM:04:56:13/01/2026 ‌
بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، لەكاتێكدا لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلاری ئەمەریكی بە 145 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرا، ئێستە هەواڵ گەیشت بە "وشە" كە نرخەكەی بۆ 147 هەزار و 100 دینار بەرز بووەتەوە. 

بەشی ئابووری "وشە" بە دواداچوونی بۆ نرخی دۆلار كرد كە ئێستە كاتی داخستنی بازاڕە، دەركەوت كە نرخەكەی بەراورد بە بەیانی بەرز بووەتەوە. 

لە بازاڕی ئاڵۆگۆڕی درا، بەیانی ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرانبەر بە 145 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەكرا، ئێستە نرخەكەی گەیشتووە بە 147 هەزار و 100 دینار. 

جیاوازییەكە لەماوەی چەند سەعاتێكدا بۆ نرخی دۆلار ئاسایی نییە و هێمایە بۆ ئەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕدا سەقامگیر نییە. جەبار گۆران گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی، بە "وشە"ی گوت، نرخی دۆلار بە ناسەقامگیری دەمێنێتەوە تا چەند رۆژی داهاتوویش. 

هەروەك باسی لەوەیش كرد، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم 13ی كانوونی یەكەم خواست لەسەر دۆلار زیادی كردووە، ئەوەیش هۆكار بووە كە نرخەكەی بەرز بێـتەوە. 



وشە - وشه‌