وەزارەتی بارزگانی عێراق بەهۆی قەیرانی داراییەوە بڕیاری كەم كردنەوەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیانی ڕاگەیاند.
بەپێی هەواڵی میدیای عێراقی وەزیری بازرگانی ڕای گەیاندووە، بەهۆی ڕێكارەكانی قەیرانی داراییەوە ناتوانین وەك ساڵانی پێشوو بەشەخۆراك دابەش بكەین.
ڕاشیگەیاندووە، لەمەودوا كە تەنیا ئەوەی دەمێنێتەوە لە دابەشكردنی بەشەخۆراك مادەكانی "برنج و زەیت و ئارد" دەبێت.
حكوومەتی عێراق بەهۆی قەیرانی داراییەوە دەستی بردووە بۆ قوت خەڵك و لەهەنگاوی یەكەمدا بەشە خۆراك كەمدەداتەوە و بەهۆی باجیش خۆراك و پێداویستی رۆژانە لەبازار گران دەبێت، ئەوەش بۆ هاوڵاتیانی عێراق دۆخەكە سەخت دەبێـ.