نرخی مسقالێك زێڕی عەیار 21 لە ملیۆنێك دینار نزیك دەبێتەوە

:: AM:11:03:14/01/2026 ‌
نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان گەیشتە بەرزترین نرخی لە مێژوودا تۆمار كرابێت، ئەوەیش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی دنیا دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 14ـی كانوونی دووەم، دانا كەمال خاوەنی زێڕنگری دونیا، بە "وشە"ی راگەیاند، نرخی زێڕ لە سێ ڕۆژی رابردوو بەردەوام لە بەرزبوونەوە بووە، هەرچەندە لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق نرخەكەی بەپێی نرخی جیهانی دادەنرێت.

زیاتر گوتی، ئەو نرخە بەردەوام لە بەرزبوونەوە بوو، بۆیە ناچار بووین ئێمەش نرخەكەی بەرز بكەینەوە.

باسی لەوەش كرد ئەو نرخەی ئەمڕۆ بۆ زێڕ لە كوردستان هەیە، بەرزترین نرخە لە مێژوودا تۆمار كرابێت بۆ كڕینی زێڕ.

بەگوتەی ئەو زێڕفرۆشە نرخی زێڕ بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە:
 یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 1,099,000 دینارە
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 961 هەزار دینارە
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 824 هەزار دینارە

لە ئێستەدا لە بازاڕەكانی دونیا ئۆنسێك زێڕ گەیشتووەتە چوار هەزار و 632 دۆلار.



وشە - رامیار جەواد