مه‌ترسى شه‌ڕى ئێران نرخى نه‌وت به‌رز ده‌كاته‌وه، چونكه له حاڵه‌تى شه‌ڕ ته‌واوى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بۆ بازاڕه‌كانى دنیا ده‌وه‌ستێت.
ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه بۆ جارى پێنجه‌م له دواى یه‌ك نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا به‌رز بووه‌وه.
رۆیته‌رز ده‌ڵێ، نرخى برێنت 42 سه‌نت به‌رز بووه‌ته‌وه، نرخى به‌رمیلێك نه‌وت 65.89 دۆلاره، واته به رێژه‌ى 0.6% به‌رز بووه‌ته‌وه، هاوكات نرخى نه‌وتى تێكساسى ئه‌مه‌ریكى به بڕى 36 سه‌نت به‌رزبووه‌ته‌وه، نرخى به‌رمیلێك له‌و نه‌وته 61.51 دۆلاره. واته هاوشێوه‌ى برێنت به 0.6% به‌رز بووه‌ته‌وه.
دوو رۆژه ئه‌مه‌ریكا و ئێران هه‌ڕه‌شه له یه‌كتر ده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جوڕناڵى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى كرد، سعوودیه و قه‌ته‌ر و عومان هۆشدارییان به ئه‌مه‌ریكا داوه له‌وه‌ى هێرشكردنه سه‌ر ئێران بازاڕى نه‌وت له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ده‌هه‌ژێنێ.