سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رای گەیاند، لەم مانگەوە ناوی خانەنشینان دەخرێتە سیستمی پەیروڵەوە.
یادگار جەبار سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رای گەیاند، تا ئێستە سیستمی پەیروڵ بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی یەك كارا نەكراوە و لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا، كارادەكرێت.
گوتیشی، لە سنووری سلێمانی نزیكەی 150 هەزار خانەنشینی شارستانی و سەربازی هەیە و هەموویان دەخرێنە ناو سیستمی پەیرۆڵەوە.
هاوكات سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پاش تۆماركردنی ناوەكان لە سیستمی پەیروڵ، هەفتەیەكی دەوێت تا وردبینییان بۆ دەكرێت.