لەگەڵ كۆتایی هاتنی هێرشی سەر ئێران نرخی نەوت بەرز بویەوە

:: AM:08:54:17/01/2026 ‌
بەهۆی چاوەڕوانی گەڕانەوەی نەوتی ئێران بۆ بازارەكانی دنیا نرخی نەوت هەفتەی پێشوو بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی، بەڵام ئەمرۆ شەموو نرخەكە جارێكتر گەیشتەوە بە 64 دۆلار و 13 سەنت.

ئەمڕۆ شەموو  17ی كانوونی دووەم  لەكاتی كردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 13 سەنت دیاری كراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەكەی 0.58٪ بەرزبووەتەوە.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساسیش بە 59 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت و ئەویش نرخەكەی 0.44٪ بەرزبووەتەوە.

هەفتەی رابردوو بەهۆی دۆخی ڤەنزوێلا و هەڕەشەی هێرشی سەر ئێران نرخی نەوت لەبازارەكانی دنیا دابەزی، بەڵام شارەزایانی ئابووری پێیانوایە، بەهۆی نەمانی مەترسی هێرشی ئەمەریكا لەسەر ئێران نرخەكە جارێكیتر بەرز دەبێتەوە.



وشە - سۆران عەزیز