بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاشكراى ده‌كات، بانكى ناوه‌ندى عێراق 101 ترلیۆن دینارى ده‌ركردووه، ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌ناو خه‌ڵكیش ده‌ستاوده‌ست ده‌كات بڕه‌كه‌ى 93 ترلیۆن دیناره.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ى كانوونى دووه‌م، بانكى ناوه‌ندى عێراق هه‌ندێك زانیاریى له‌سه‌ر قه‌باره‌ى ئه‌و پاره‌یه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له عێراق ده‌ستاوده‌ست و مامه‌ڵه‌ى پێ ده‌كرێت. به‌گوێره‌ى ئاماره‌كانى بانكى ناوه‌ندى، 93 ترلیۆن و 789 ملیار دینار له ناو خه‌ڵك مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كرێت، ئه‌م ئاماره تا تشرینى یه‌كه‌مى رابردوو ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و پاره‌یه‌ى كه له ناو بانكه‌كانى مامه‌ڵه‌ى پێ ده‌كرێت، حه‌وت ترلیۆن و 226 ملیار دیناره. تا ئێسته‌یش بانكى ناوه‌ندى 101 ترلیۆن و 15 ملیارى ده‌ركردووه.
مه‌به‌ست له پاره‌ى ده‌ركراو، ئه‌و پاره‌یه‌یه كه بانكى ناوه‌ندى چاپى ده‌كات و ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه. بانكى ناوه‌ندى روونیشى ده‌كاته‌وه كه‌مبوونه‌وه‌ى پاره‌ى ناو خه‌ڵك، ماناى ئه‌وه‌یه خه‌ڵك پاره‌كه له‌لایه‌ن خۆیان هه‌ڵده‌گرن و له بانكى دانانێن، ئه‌مه‌یش "به دیارده‌یه‌كى ناته‌ندروست" وه‌سف ده‌كرێت.