لە سبەینێوە ئەو گەڕەكانەی هەولێر نەوت وەردەگرن

:: PM:07:01:19/01/2026 ‌
لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی نەوتی ماڵان دەكرێت، بەگوێرەی ئەو خشتەیەی بڵاو كراوەتەوە دانیشتووانی سێتاقان، كورانی عەنكاوە، سەفین و تەیراوە نەوت وەردەگرن. 

پاڵپشت بە خشتەی ئەو گەڕەكانەی كە بڵاو كراونەتەوە، نرخی هەر 100 لیتر 31 هەزار دینارە و تەنیا بە كارتی ئەلیكترۆنی دەدرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 19ی كانوونی دووەم، سالار محەمەد لە لیژنەی پشكنین و بەدواداچوون ڕای گەیاند، سبەی سێشەم دابەشكردنی نەوتی سپی لە گەڕەكەكانی سێتاقان، كورانی عەنكاوە، سەفین و تەیراوە دەست پێ دەكات، دابەشكردنەكەیش تەنیا لە ڕێگەی كارتی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت.

پرۆسەی دابەشكردنی نەوت بۆ هەر خێزانێك بڕی 100 لیترە بە نرخی 31 هەزار دینارە.

خشتەكەی سبەی بەمشێوەیە دەبێت:
دانیشتووانی گەڕەكی سێتاقان دەتوانن لە بەنزینخانەی (وزە) نەوت وەربگرن.

دانیشتووانی هەردوو گەڕەکى کورانى عەنکاوە و سەفین، دەتوانن لە بەنزینخانەی (گەردی) لە ڕێگای بەحركەی كۆن - بەرامبەر گوندی شێخە شەل، نەوت وەربگرن.

هەروەها ڕۆژی چوارشەمی هەفتەی داهاتوو 28ـی كانوونی دووەم، دانیشتووانی گەڕەكی تەیراوە لە هەمان وێستگەی (گەردی) نەوت وەردەگرن.


وشە - وشه‌