عێراق وەك دەوڵەتێكی جیا مامەڵە لەگەڵ كوردستان دەكات، بەهۆكاری پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، 31 جۆر سەوزە و میوە و بەرهەمی ئاژەڵی لە كوردستانەوە بۆ پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاست قەدەغە كرد.
تاریق جاسم بەڕێوەبەری چاودێریی نرخەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەم 28ی كانوونی دووەم بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، وەزارەتەكەیان بەفەرمی نووسراوی بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە و تێیدا هاوردەكردنی 31 جۆر بەرهەمی كشتوكاڵی قەدەغە كردووە كە بەشێكیان قەدەغەكردنی هەمیشەیین.
زیاد تارق جاسم بەڕێوەبەری بەشی چاودێریكردنی نرخ لە وەزارەتی كشتوكاڵ گوتی: "بڕیارەكە رێگە بە هاتنە ژووەروەی ژمارەیەك میوە و بەرهەمی كشتوكاڵی نادات، لەوانە مانگۆ، گوافە، قشدە، خورما، لەگەڵ هەندێك درەخت، وەك دار زەیتون، سێوی ئێرانی، ترێ، مزرەمەنییەكان. بەڵام میوەی ئەو درەختانە رێگە بە هاتنە ژوورەوەیان دەدرێت"
ئەم بڕِیارانە هەرێمی كوردستان وەك بەشێك لە عێراق حیساب ناكات و ساڵانە دووبارە دەبنەوە، رێگریی لە بەرهەمی شارەكانی هەرێم دەكەن بێنە ناو بازاڕی شارەكانی تری عێراقەوە.