هەر مسقاڵێك زێڕ 120 هەزار دینار دابەزی

:: AM:09:58:02/02/2026 ‌
نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی دنیا بەردەوام لە دابەزیندایە، لە بەیانی ئەمڕۆوە دابەزینی هێندە خێرایە بازاڕەكانی كوردستان و عێراق تووشی شۆك بوونە و ناتوانن نرخ دابنێن.

ئەمڕۆ دووشەم دووی شوبات، دانا كەمال خاوەنی زێڕنگری دونیا، بە "وشە"ی راگەیاند، نرخی زێڕ بەردەوام لە نزمبوونەوەدایە، ئەوەیش پێوەندیی بە نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهان دێت.

زیاتر گوتی، بەیانیی ئەمڕۆ ئۆنسێك زێڕ بە چوار هەزار و 845 دۆلار بوو، ئێستە بە چوار هەزار و 400 دۆلارە، ئەوەش گەورەترین دابەزینە تۆمار كرابێت.

باسی لەوەش كرد، بەیانیی ئەمڕۆ لە دەستپێكی نرخ مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە ملیۆنێك و 70 هەزار دینار بوو، ئێستە مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە 950 هەزار دینارە، ئەگەری دابەزینی زیاتریش هەیە.

باسی لەوەش كرد، ئەو دابەزینە پێشبینیكراو بوو، ئەو نرخەش بەردەوام لە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەدایە و بازاڕ جێگیر نییە، لە بۆرسەكانیش ناتوانن نرخی ئەمڕۆ دابنێن.


وشە - رامیار جەواد